عەمید زوڵفان غەریب بووە بەڕێوەبەری ڕەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی
ئەفسەری ژن عەمید زوڵفان غەریب، بووە بەڕێوەبەری رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی.
ناوەندی هەواڵ
لە چوارچێوەی گۆرانی پۆستە ئیدارییەکان و سپاردنی پۆستە باڵاکان بە ژنانی خاوەن ئیرادە، پۆستی ڕەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی درایە ئەفسەری ژن عەمید زوڵفان غەریب.
لە لێدوانێکی کورتدا بۆ ئاژانسەکەمان عەمید زوڵفان وەرگرتنی پۆستەکەی پشتڕاست کردەوە.
عەمید زوڵفان غەریب هەمیشە پاڵپشتی ژنانەو بەدەر لە پۆستە ئیدارییەکانی وەک چالاکوان لەسەر پرسەکانی ژنان دێتەدەنگ، هەروەها زۆر گرنگی بە نووسین و مێژووی ژن دەدات و چەندین وتاری بۆ ناساندنی ژنانی کورد نووسیوە.