مۆڵەت بە نیشتنەوەی ئەو فڕۆکەیە نەدرا کە وێنەی ژینا ئەمینی لەسەرە

ئێنریکی پینیریۆ، دەرهێنەری ئیتاڵی ئاماژەی بەوەکرد، ئەو فڕۆکەیەی وێنەی ژینا ئەمینی لەسەرە ڕێگەی پێنەدراوە لە میسر بنیشێتەوە.

 

ناوەندی هەواڵ

 

ئەو فڕۆکەیەی وێنەی ژینا ئەمینی کە لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە تاران بەدەستی پۆلیسی ڕەوشتی ڕژێمی ئیێران ئەشکەنجەدراو گیانی لەدەستدا لەسەرە، لە میسر ڕێگە بە نیشتنەوەی نەدرا.

 

ئێنریکی پینیریۆ، دەرهێنەری ئیتاڵی لە هەژماری میدیا دیجیتاڵییەکەیدا ڕایگەیاند فڕۆکەکە ڕێگەی پێنەدراوە بنیشێتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، وێنەکە بەو فڕۆکەیەوە بووە کە بەنیازبووە یارمەتی تایبەتی بۆ غەززە بگوازێتەوە.

 

هەروەها ئێنریکی پینیرۆ، کە گرتە ڤیدیۆییەکەی هەژمارەکەی خۆیدا بڵاوکردووەتەوە نووسیویەتی: نابێت هیچ ژنێک بەبیانووی ئەوەی لەچکی نەکردووە بکوژرێت، بۆ ئەوەی بفڕین ناجارکراین وێنەکە لاببەین.