مانگرتن لەخواردن لە ٢٦١ـەمین ڕۆژیدایە: حکومەتی بەرپرسیارە لە ئەنجامێکی نەرێنی

چالاکی مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکیادا لە ٢٦١ـەمین ڕۆژدایە، سەدا زەنگین، پارێزەر، ئاماژەی بەوەدا ئەو زیندانیانەی ماوەی ٨ مانگە مانیان لە خواردن گرتووە، ڕووبەڕووی پێشێلکردنی ماف و ژیانیان دەبنەوە، وتیشی: دەسەڵاتی سیاسی لە ئەنجامە نەرێنییەکان بەرپرسە.

 

مەدینە مەمەدئۆغڵو

ئامەد- مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی تورکیا بۆ کۆتاییهێنان بە سیاسەتی گۆشەگیری و سەرکوتکردن، چووە ٢٦١ـەمین ڕۆژییەوە، سەدا زەنگین، پارێزەر و ئەندامی کۆمسیۆنی زیندان لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی-OHD ڕایگەیاند، کە زیندانییەکان سەرەرای پێشێلکارییەکان ماوەی هەشت مانگە دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن گرتووە.

 

لە لێدوانێکی ئەو پارێزەرەدا بۆ ئاژانسی ژنها ئاماژەی بەوەدا کە مانگرتن لە خواردن چالاکییەکی پیرۆزە و کاریگەری لە زیندانیان و خێزانەکانیان دەکات، بەڵام لە زینداندا ڕووبەڕووی پێشێلکاری دەبنەوە و ڕێگە نادەن کە پێداویستیەکانیان جێبەجێ بکەن، لەگەڵ ئەمانەدا پرۆسەی مانگرتن جدیتر بووە.

 

"لێکۆڵینەوەکان لەسەر زیندانیان بەردەوامە"

سەدا دەربارەی دۆخی زیندانیان دەڵێت: بەهۆی ئەو دۆخەی کە هەیە و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆشی کۆرۆناش دۆخێکی دژوار لەناو زینداندا هەیە، بە بیانووی ڕەچاوکردنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زیندانییەکان ڕووبەڕووی گوشار دەبنەوە بە یاسایی، بەهۆی گۆشەگیریی سەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان و گۆشەگیرکردنی هەموو زیندانەکان، مانگرتن لە خواردن کە لە زیندانەکاندا دەستی پێکرد، لە چەندین زینداندا لێکۆڵینەوە دەکرێت وسزا بەسەر ئەو چالاکوانانەدا دەسەپێنرێت کە لە دەورەی مانگرتندان.

 

ئەو پارێزەرە وتیشی: یاسای لە سێدارەدان و ڕێنماییەکانی ناوەندەکانی چاودێری و دابەشکردن و هەڵسەنگاندنی زیندانیان لە ١ی کانوونی دووەمەوە بەردەوامە، سەرەڕای مەرجەکان داواکاریی زیندانیان ڕەتدەکرێتەوە، لە ئەنجامدا زیندانییەکان بۆ جاری دووەم سزا دەدرێن و دادگاییکردنیان هەڵدەوەشێتەوە و ئازاد ناکرێت، لە دۆخێکی وەهادا مەزەندە دەکەین کە هەموو زیندانیان و خێزانەکانیان قوربانی ماددی و مەعنەوی دەدەن.

 

سەدا وەک پارێزەرێک و ئەندامێکی کۆمیتەکەش سەردانەکانی بۆ زیندان بەردەوامە و لە راپۆرتێکدا کە ئامادەی کردووە پێشلکارییەکانی مافی مرۆڤی لە زینداندا نووسیوەتەوە.

 

ت.پ