مامۆستایانی وانەبێژی ڕاپەڕین گربوونەوە
مامۆستایانی وانەبێژی ئیدارەی ڕاپەڕین گردبوونەوە و داوای دامەزراندنی هەمیشەی دەکەن.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ مامۆستایانی وانەبێژی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین گردبوونەوە و یاداشتێکیان ئاراستەی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و ئاماژەیان بەوەدا: مامۆستایانی وانه‌بیژ له دۆخێكی سه‌ختی ده‌رونی و دارایی ژیان به‌سه‌ر ده‌بن و تاوه‌كو ئێستا نازانرێت چاره‌نووسیان به‌كوێ ده‌گات، ناكرێت مامۆستایه‌ک دوای زیاتر له چه‌ندین ساڵ خزمه‌ت له كه‌رتی په‌روه‌رده هیچ هیوایه‌كی بۆ دامه‌زراندنی نه‌بێت و ههمووكاتێک ئه‌گه‌ری لادانی هه‌بێت به‌هۆی هاتنی میلاک و پله دوو بێت و پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم پلانی خۆی هه‌بێت بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی وانه‌بێژان به‌تایبه‌ت له پڕۆژه یاسایی بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم.
هەر لە یاداشتەکەدا هەڵوێستی وانەبێژان خرایەڕوو بەوەی: چیتر به‌م شێوه‌یه وانه‌بێژان ناتوانن به‌رده‌وام بن و ئه‌گه‌ر چاره‌نووسیان دیاری نه‌كرێت ناچارن هه‌موو ڕێگه مه‌ده‌نیه‌كان تاقی بكه‌نه‌وه، داوا ده‌كه‌ین به زووترین كات دانیشتنی په‌رله‌مان ئه‌نجام بدرێت و چاره‌نووسی مامۆستایانی وانه‌بێژ یه‌كلا بكرێته‌وه.
مامۆستایانی وانەبێژ جگە لە ئیدارەی راپەڕین، لە سلێمانی، هەڵەبجە و سەیدسادق لە ڕابردوودا گردبوونەوەیان ئەنجامدا و داوای ئەوەیان کرد چارەنووسیان یەکلا بکرێتەوە و دەرگای دامەزراندنیان بۆ بکرێتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێک نەدراونەتەوە.
ت.پ