لەیەمەن یاسایەک بۆ پاراستنی ژنان نییە

تەڵعەت ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حزبی سۆسیالیستی یەمەن، ڕایگەیاند کە بە هۆی پڕۆسەی ململانێکانەوە مافەکانی ژنان لەبەرچاو نەگیراون و داوای تێکۆشانی کرد.

هالە حاشیدی

 

یەمەن- لەیەمەن ماوەی ١٠ ساڵە شەڕی نێوان حکومەت و حوسییەکان بەردەوامە. ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بەهۆی شەڕی ناوخۆوە٤  ملیۆن و ٥٠٠ کەس ئاوارەبوون و ٨٠%یان ژن و منداڵن، دیسانەوە بە پێی ڕاپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان؛ بەهۆی شەڕی ناوخۆییەمەن، ٧٣%ی  خەڵک چاوەڕوانی یارمەتیدان و ١٣ هەزار لەو ژمارەیە ٣٧٧ هەزار کەسی مەدەنی لەو شەڕەدا گیانیان لەدەستداوە، هەروەها باس لەوە کراوە کە هەزاران کەسی بریندار لە داتاکاندا بەشدار نەبوون.

 

دوای یەکلاکردنەوە، دەستکەوتەکان نەهێڵدران

ژنانی باشووری یەمەن تووشی ئاستەنگی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی دەبن، دوای یەکگرتنی باکوور و باشووری یەمەن لە ساڵی ١٩٩٠ و دامەزراندنی کۆمارییەمەن، ئەو ژنانەی کە هیوایەکی زۆریان بۆ بەهێزکردنی مافەکانی ژنان و زیادکردنی پێگەی خۆیان لە کۆمەڵگەدا هەبوو، ڕووبەڕووی بارودۆخی پێچەوانە بوونەتەوە، لە هەمانکاتدا ئەو ژنانەی کە بەشێکی زۆر لە دەستکەوتەکانیان لەدەستداوە، لە گەڕان بەدوای دادپەروەری و یەکسانی ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە، پێش ئاشتەوایی ژنانی باشوور بەهۆی یاسا پێشکەوتنخوازەکانی وەک یاسای باری مەدەنییەوە مافی گرنگیان بەدەستهێنا، لە بوارەکانی وەک پەروەردە و دامەزراندندا دەرفەتیان بۆ ڕەخسا، بەڵام ئەو ناسەقامگیرییە سیاسی و ململانێ و ئاستەنگییە ئابوورییەی کە لە دوای یەکگرتنەوە تووشی بوو، تا ڕادەیەکی زۆر ئەم دەستکەوتانەی سڕیەوە، ژنان لە بابەتەکانی وەک جیابوونەوە و نەفەقەدا پارێزگاری یاسایی خۆیان لەدەستدا، دەستڕاگەیشتن بە دەرفەتی خوێندن بۆیان قورس بووە و بوونیان لە ژیانی کاردا بەربەست بووە.

 

"ئەمڕۆ ناتوانین باسی هیچ پارێزگارییەکی یاسایی بکەین"

 

لەگەڵ تەلعەت ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی سۆسیالیستی یەمەن سەبارەت بە دۆخی ژنانی باشوور لەیەمەن قسەمان کرد، ڕایگەیاند کە کەمبوونەوەی بەرچاو لە ئامادەبوونی ژنان لە بواری کار و میکانیزمی بڕیاردان ڕوویداوە، دۆخی ژنان پێش یەکگرتنەوە بە تەواوی جیاواز بووە، ژنان جیاوازن و وتی: بۆ نموونە یاسای باری شارستانی مافی یاسایی بە ژنان بەخشی، بەتایبەتی لە ناکۆکی ناوماڵ وەک جیابوونەوە، ئەوان مافی وەرگرتنی بەشێک لە ماڵەکەیان هەبووە و مافی نەفەقەیان هەبووە، بەڵام ئەمڕۆ ناتوانین باسی هیچ پارێزگارییەکی یاسایی بکەین، ژنان فڕێدەدرێنە سەر شەقامەکان.

 

کار بۆ دەرفەتی یەکسان دەکەن

تەلعەت ئەحمەد باسی لەوەشکرد، مافی ژنان لە دەستووری وڵاتدا زامن کراوە، بەڵام ئەمە جێبەجێ ناکرێت و ئەوان گرنگی بە پەروەردە و بەتایبەتی ژنان دەدەن کە ئاگاداری مافەکانیان بن و لەسەر ئەو بنەمایە ژیانی خۆیان بونیاد بنێن، هەندێک هەلی بێ بەرامبەریان بۆ خوێندن کردووتەوە و لێکۆڵینەوەیان کردووە، لە خەباتدان بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان، پێویستە کار بۆ ژنان بکرێت بۆ بەدەستهێنانی ڕۆڵی کاریگەرانەی خۆیان لە کۆمەڵگەدا و ئەگەر ئەمە بکرێت دەتوانین باس لە پێشکەوتنی ڕاستەقینە بکەین.

 

بانگەوازی پێکەوە تێکۆشان کردن

تەلعەت ئەحمد سەرنجی بۆ قەیرانی ئابووری وڵات و کاریگەرییەکانی هەژاری و بێکاری و برسێتی و چەندین هۆکاری دیکە لەسەر ژیانی ژنان ڕاکێشا و ڕایگەیاند، پێویستە کۆتایی بەو ئاژاوەگێڕییەی لە وڵاتدا بهێندرێت، هەروەها داوای کرد هەمووان پێکەوە تێکۆشان بکەن بۆ داهاتوویەکی باشتر.