لەسەر سنوری یۆنان دوو ژن بە ڕووتی ئەشکەنجە دران
نوسەر و ئەندامی پێنی کورد مەراڵ شیمشەک لە ٢٩ی حوزەیران لەکاتی پەڕینەوەی لە تورکیاوە بۆ یۆنان، لەلایەن پۆلیسی یۆنانەوە بە ڕووتی لێدرا و ئەشکجەی درا.
نووسەر و ئەندامی پێنی کورد مەراڵ شیمشەک لە ٢٩ی حوزەیران لەکاتی پەڕینەوەی لە تورکیاوە بۆ یۆنان، لەلایەن پۆلیسی یۆنانەوە بە ڕووتی لێدرا و ئەشکجەی درا.
ناوەندی هەواڵ
نووسەر و ئەندامی ڕێکخراوی پێنی کورد مەراڵ شیمشەک و ژنێکی خەڵکی رۆژئاوا بەناوی دیجلە، لە ٢٩ی حوزەیراندا کاتێک لە تورکیاوە بەرەو یۆنان پەڕینەوە، لەلایەن پۆلیسی یۆنانەوە لێیان درا و ڕووتکرانەوە.
هەرچەندە مەراڵ بە پۆلیسی یۆنانی وتبوو کە بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخراوێکی نایاسایی" دۆسیەی بۆ کراوەتەوە و ئەندامی ڕێکخراوی پێن'ە، بەڵام پۆلیسی یۆنان دەستدرێژییان کردە سەر مەراڵ و دیجلە.
مەراڵ ئاماژەی بەوەدا کە پۆلیس دەستیگرتووە بەسەر لاپتۆپ و مۆبایلەکەیدا و پارەیەکی زۆریان لێسەندوون، دوای ٢٤ کاتژمێر پۆلیس دیجلەی فڕێداوەتە ئاوەوە.
ت.پ