"لێرەدا هەستم کرد کە بەڕاستی ژنم و بێریتان سیمبولە بۆ من"

سەماح حەمادی لەگەڵ دەستپێکردنی ململانێی سووریا ڕوودەکاتە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و بەشداری لە پرۆسەی دامەزراندنی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی جزیرە دەکات و دەڵێت: بێریتان (گوڵناز قەرەتاش) وەک سیمبولە بۆمن.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

زرگان- باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نەک هەر بە هەمەچەشنی و فرە زمانی ناسراوە، بەڵکو پەناگەیەکیشە بۆ ئەو ژنانەی کە بەدوای ئاشتی و ئاسایش و ئازادیدا دەگەڕێن، ئەم ژنانە خۆیان دەچنە ناو سیستمەکەوە، بەشداری لە بونیادنان و گەشەپێدانی ئەو سیستەمەدا دەکەن ڕۆڵێکی چالاک دەگێڕن.

 

سەما حەمادی کێیە؟

سەماح حەمادی خەڵکی پارێزگای حەمایە و لە ساڵی ١٩٨٥ لەدایکبووە، لەگەڵ دەستپێکی شەڕی سووریا لە ساڵی ٢٠١٢، ڕووی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کردو لە شاری زرگان نیشتەجێ بوو، دوای دەستپێکردنی شۆڕشی ١٩ی تەمووز ڕزگارکردنی شاری زرگان لە دەستی ڕژێمی بەعس، سێما گەشتێکی نوێ لە ژیانیدا دەستپێدەکات و بەشداری دەکات لە بونیادنانی سیستمێکی دیموکراسی لەسەر بنەمای ئازادی ژنان، شایانی بیرهێنانەوەیە کە ماڵی سەما لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە تۆپباران کراوە.

 

سەماح حەمادی باسی گەشتەکەی دوای شەڕی سووریا بۆ ئاژانسەکەمان کرد.

 

لە پارێزگای حەماوە بۆ گەڕان بەدوای ئازادی و ناسینی ڕێبەر ئۆجالان

سەماح حەمادی باسی لەوەشکرد، کاتێک چووەتە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، چەتەکانی جەبهەت نوسرە باڵادەست بوون و درێژەی بە قسەکانی دا: دوای ئەوە خۆبەڕێوەبەری بۆ ماوەیەک دامەزرا و منیش هەر لە سەرەتاوە بەشداریم لە دامەزراندنی کرد، هۆکاری ئەوەی کە من بۆچی بەشداربووم لە دامەزراندنیدا هۆکاری بڕیاردانم بۆ بەشداریکردن لە ئیدارەدا ئەوە بوو کە زۆر پەرتوکی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلانم خوێندبووەوە و دەمتوانی متمانەم بە بیرۆکەکانی هەبێت ئەوەی لە زۆر پەرتوکدا سەرنجی ڕاکێشام، باسی دیموکراسی لەلایەن ڕێبەرەوە. پێکەوەژیان و یەکسانی لە نێوان ژن و پیاودا بوو.

 

٢١ ساڵ تێکۆشان

سەماح حەمادی باسی لەوەشکرد، یەکەم هەنگاوی لە ماڵی ژنانەوە ناوە و وتی: سەرەتا خۆبەخشانە بەشداریم لە ماڵی ژنان کرد، وەک یەکەم کارم لە تەڤگەری ژنان، زۆر کاریگەر بوو و شوێنێکی خۆشەویستی و بەختەوەری بوو، دواتر بۆ ماوەی ساڵێک لە بواری داددا هەڵبژێردرام و نزیکەی دوو ساڵ لەوێ وەک دادوەر کارم کرد پاشان ئەنجومەنی شارەوانی زرگان دامەزرا و لەگەڵ هەڵبژاردنم چوومە ناو ئەنجومەنەکە، نزیکەی ٩ ساڵە ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی زرگانم.

 

"ئەگەر ڕژێمی بەعس سیستمی ئێمەی قبوڵ بکردایە، دۆخی سووریا وەک ئەمڕۆ نەدەبوو"

وتیشی: سووریا بە چەندین پرۆسەی سەختدا تێپەڕی، سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک و سیستمی خۆبەڕێوەبەرییمان لە زۆر لایەنەوە ڕووبەڕووی هێرشی زۆر بووەوە، هێرشبەرەکان بە پلەی یەکەم ڕژێمی سووریا و دەوڵەتی تورکن، بەڵام زۆر دەوڵەت هەبوون کە بەنهێنی هێرشیان کردە سەر سیستم و پڕۆژەکەمان،هەر بۆیە پڕۆژەکەمان پڕۆژەیەکی سەرکەوتووە و هێمای برایەتی و خوشکایەتی گەلانە، بە بڕوای من ئەگەر ئەو ڕژێمەی دەسەڵاتی سووریای گرتە ئەستۆ، سیستمی خۆبەڕێوەبەری لە باوەش بگرتبا و بیکردایەتە نموونە بۆ خۆی، ئەمڕۆ سووریا لەم پرۆسەیەدا نەدەبوو.

 

"لێرەدا هەستم دەکرد کە بەڕاستی ژنم و کەسانێک هەن گوێیان لێدەگرتم"

سەماح حەمەدی باسی لەوەشکرد، لە ڕابردوودا وەک ئەوەی ئەمڕۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا نەبووە، هەروەها باسی ئەو کەسایەتییەی کرد کە بونیادی ناوەو وتی: ژنان لە حەما هیچ ڕۆڵێکیان نەبووە، نەیاندەتوانی لە بواری ئیداری، سەربازی،  ان بوارە دامەزراوەییەکاندا بن، و مافەکانیان لێ سەندرایەوە، ژنێکی بێ ماف و بێ ڕۆڵ هەبوو، من وەک سەماحی کۆن نیم، ئەمە بە ڕوونی دەڵێم کە کاتێک دەستم بە خەباتەکەم کرد، تەنیا هەستم بەوە کرد کە من بەڕاستی ژنم و پێشتر دەسەڵاتی ئەوەمان نەبوو یەک وشە بڵێین، بەڵام ئێستا دەتوانین بۆچوونەکانمان دەرببڕین و کەسانێک هەن کە گوێ لە ژنان دەگرن.

 

ڕێبەر ئۆجەلان دەڵێت: پیاوەکان دەترسن ژنەکان بەهێز بن، بۆ ئەوەی تەختی خۆیان نەلەرزێنن' لەو ناوچەیەی کە من لێی دەژیام، لە حەما، ئەم لێدوانەی ڕێبەر ئاپۆ پشتڕاست دەکرێتەوە، چونکە لە ڕاستیدا پیاوان دەترسن ژن بەهێز بن، تاکە ڕۆڵێک کە بۆ ژنان قبوڵیان کردووە، پەروەردەکردنی منداڵە لە چوار دیواری ماڵەکەدا، ئەوان قبوڵ ناکەن ژنان لە دەرەوەی ئەوە ڕۆڵ بگێڕن؛ بۆیە ئەو جیاوازییەی من باسی دەکەم، جیاوازیی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ژیانە لەناو ئەو سیستمە سەرمایەداری و دیموکراسیانەی کە ڕێبەر ئۆجەلان وەریگرتووە، من بۆ خۆم هەوڵم دەدا خۆم لەناو ئەم سیستمەدا جێگیر بکەم و ببمە شوێنکەوتووی بیری ڕێبەر ئۆجالان.

 

"ئەگەر بمتوانیایە سیستمی نەتەوەی دیموکراتیکم لە حەما دادەمەزراند"

سەماح حەمادی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر بتوانێت سیستمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە پارێزگای حەما جێبەجێ دەکات و وتی: زۆر سەرسامم بە دۆخی ژنان لەوێ، چونکە شتێک بە ناوی مافی ژنان لە پارێزگاکەماندا نییە، خەونەکانم سەرکەوتنی سیستمی نەتەوەیی دیموکراتیک و سەرکەوتنی شۆڕشی ژنان و ئاشتییەکی هەمیشەیی بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە، بۆ ئەو ژنانەی لەسەر ئەم خاکە دەژین نەک تەنها بۆ من جیاوازی سەرچاوەی هێزە ئەوەی ڕێگەی پێدام سەماحی ڕابردووم بگۆڕم بۆ بوونی من لە تەڤگەری ژنان و خۆبەڕێوەبەرییدا، سەماحی ئەمڕۆ نیشانەی خۆی دەبێت و جێپەنجەی خۆی لەسەر شۆڕش بەجێدەهێڵێت.

 

"بێریتان بۆ من سیمبولە"

سەماح حەمادی وتیشی: بەرگەی زۆر سەختیم گرتووە، تا ئەمڕۆ وەک ژنێک لەسەر خۆمم، کاتێک هەست بە لاوازی دەکەم، سەیری ژنێک دەکەم کە لە من بەهێزترەو لێی فێردەبم، پێموایە ئەو کەسەی لە ناو شەهیدە ژنەکاندا زۆرترین پێی سەرسامم شەهید بێرتیان (گوڵناز قەرەتاش)ە. بێرتیان فێری کردین کە چۆن ژنان بەهێز بن، چۆن لەلایەن پیاوانەوە نەقۆزرێنەوە، بێرتیان ژیانی خۆی بەخشی بۆ ئەوەی ڕادەست نەبێت، زۆر شانازی بە بێریتانەوە دەکەم و وەک سیمبولێک دەیبینم.

 

"تیرۆر تەشەنە دەکات و سەرچاوەی تیرۆریستان نادیارە"

سەماح حەمادی بەم پەیامە کۆتایی بە قسەکانی هێنا و وتی: هیوادارم ژنان لە سەرانسەری جیهان پشتیوانی ژنانی سووریا بکەن، چونکە دەبینین سووریا بەرەو ئەفغانستانی دووەم دەڕوات، تیرۆر درێژتر و بەربڵاوتر دەبێت، هەروەها نازاندرێت ئەم تیرۆریستانە لە کوێوە لە کام وڵاتەوە هاتوون؟ من ئەمە زۆر باش دەزانم، ئەگەر ژنان لە پارێزگاکان پشتگیریان نەبێت، ناتوانن دەنگیان بەرز بکەنەوە. پێویستە بەهێز بن، کاتی ئەوە هاتووە دەنگیان بەرز بکەنەوە.

 

هێرشەکانی تورکیا و پێشێلکردنی مافەکانی ژنان و منداڵان

لێرە لە زرگان تێکۆشانێکی بێوێنە ئەنجام دەدەین و هەڵوێستی شکۆمەندانە لە دژی داگیرکاری تورکیا و هێرشە بەردەوامەکانی دەگرینە بەر، داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ دەکەین کە لێکۆڵینەوە لەو پێشێلکاریانە بکەن کە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بەرامبەر بە خەڵکی سڤیل و بەتایبەتی ئەو هاوڵاتییە مەدەنیانەی کە لە بەنداوی تشرین کراونەتە ئامانج ئەنجامی دەدات، کێ بەرگەی ئەو بیرکردنەوە دەگرێت کە منداڵێکی تەمەن ٧ مانگ لە بۆردوومانی تورکیادا دایک و باوکی لەدەست بدات؟ ئایا دەزگاکانی مافی مرۆڤ ئەم تاوانانە نابینن؟ داوای کردار بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەم.