لە بەردەوامی ژنکوشتن لە سلێمانی ژنێک کوژرا

شەوی ڕابردوولە سلێمانیژنێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا.

ناوەندی هەواڵ

 

کوشتنی ژنان بەردەوامی هەیەو ڕۆژانە گوێبیستی هەواڵەکانی کوشتنی ژنان دەبین، ئەمەش بەهۆی عەقڵیەتی پیاوسالاری و ئەو دەسەڵاتدارییەوەیە کە هەمیشە کوشتنی ژنی ڕەوا کردووە.

 

شەوی ڕابردوو ٢ی کانوونی دووەم، لە پارێزگای سلێمانی تەرمی ژنێک دۆزرایەوەو بەپێی زانیارییەکان چوار ڕۆژ بوو ژیانی هاوژینی پێکهێنابوو، لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٥ە.

 

هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای سلێمانی ڕایانگەیاند، تاوەکو ئێستا بکوژەکە دەستگیرنەکراوە، بەڵام ناسراوەتەوە و لێکۆلینەوەکانیان لە رووداوەکە و هەوڵەکانیان بۆ دەستگیرکردنی، بەردەوامن. 

 

ئەوە لە لە کاتێکدایە شەوی ڕابردوو ٣١ی کانوونی دووەم، لە یەكێک لە سیتییەكانی نزیك گەڕەكی كوردساتی شاری سلێمانی تەرمی ژنێک  دۆزرایەوە.