لێمان بێشکچی کۆچی دواییکرد
ئەندامی بۆردی ئیسماعیل بێشکچی و مامۆستا، لێمان بێشکچی لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
ئەنقەرە
ئەندامی بۆردی ئیسماعیل بێشکچی و مامۆستای خانەنشینکراو لێمان بێشکچی لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.
لێمان بێشکچی هاوژینی کۆمەڵناس و توێژەری کورد ئیسماعیل بێشکچییە، ماوەیەکی زۆرە لە ئەنقەرە چارەسەری نەخۆشیەکەی دەکات، تەرمی لێمان بێشکچی بەیانیی ئەمڕۆ لە گۆڕستانی کارشییاک لە ئەنقەرە بەخاکسپێردرا.
ت.پ