له ماوەی کەمتر له مانگێکدا ٥ ژن له ئه فغانستان کوژراون
ئەفغانستان لەژێر دەسەڵاتی تاڵیبان، کوشتن و توندوتیژی دژی ژنان بەشێوەیەکی بێ وێنە زیادیکردووە، لەم مانگەدا ٥ ژن کوژراون.

بەهاران لەهیب
ئەفغانستان- کوشتنی ژنان لە ئەفغانستان ڕۆژانە لە زیادبووندایە، بەڵام ئەوەی زۆر بە ئازارە، ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە بێ سزا دەمێننەوە. فەندەمێنتالیستەکان وەک تاڵیبان و داعش هەوڵ دەدەن بە سەرکوتکردنی ژنان،ڕۆشنبیرانی کۆمەڵگە، کولتوورەکەیان زاڵ بکەن.
لە ماوەی سێ ساڵی دەسەڵاتداری تاڵیباندا، هەر دەنگێک، تەنانەت لاوازیش، هەستی بەوە دەکرد کە ئەم قسانە لەوانەیە هۆشیاری بەرز بکاتەوە، هاوڵاتیان بەتایبەتی ژنان بجوڵێن، دەستبەجێ هەوڵی سەرکوتکردن و بێدەنگکردنی دەدا.
لەم ڕۆژانەدا جگە لە کوشتنی ژنان، زۆرێک لە خێزانەکان تووشی شەلاقەی گشتی، تەنانەت تۆڵەسەندنەوە بوون، ئەم ڕێوشوێنانە هەمیشە لەلایەن سەرکردەکانی تاڵیبانەوە پێشوازییان لێکراوە، کە سەرجەم ئەو یاسا و ڕێسایانە جێبەجێ دەکەن کە سێ ساڵ لەمەوبەر لەلایەن هەیبەتوڵا ئاخوندزادە،مەلا ڕاگەیەندرابوون. ژیانی مرۆڤەکان بە تایبەت ژنیان کردووە بە دۆزەخ، ڕۆژانە مرۆڤەکان بەدەست ئازاری هەژاری،بێکاری، برسێتی،سوکایەتی، زەلیلییەوە دەناڵێنن.
ئامارێک هەیە لەسەر کوشتنی ژنان لە ئەفغانستان، تەنها ژمارەیەکی کەم لەو تاوانانە لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاو دەکرێنەوە، منداڵی کچی هەرزەکار لە ٢٣ی ئادار لە ناوچەی ئنجیلی پارێزگای هەرات خۆی کوشت، باوکی مەلایەکی کاریگەرە.
لە ٢٧ی ئادار لە ناوچەی شیرین تاجاب لە پارێزگای فاریاب پیاوێک ئاگری لە ژنەکەی بەردا، سێ ڕۆژ دواتر ژنێکی گەنجی تەمەن ٢٤ساڵ خۆی لە سەربانی ماڵەکەی فڕێدا لە شاری لەشکرکای پارێزگای هەلمەند و کۆتایی بە ژیانی هێنا.
لە ١ی نیسان ژنێک لە ناوچەی بانجی سەر بە پارێزگای تخار شەو لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی هێنا.
لە ناوچەی خونجان لە پارێزگای باغلان، ژنێک و دوو برای هاوژینەکەی لە ناکۆکییەکی خێزانیدا لە ١٧ی نیسان کوژران.
ئامار و ڕووداوە تۆمارکراوەکان تەنیا بەشێکی کەمی توندوتیژیی بەربڵاوی دژ بە ژنان لە ئەفغانستانی ژێر دەسەڵاتی تاڵیبان نیشان دەدەن، لەکاتێکدا ژنان ڕۆژانە قوربانی چەوساندنەوە، جیاکاری،کوشتن دەبن، نەبوونی ئازادی ڕاگەیاندن، نکۆڵی لە دادپەروەری ئەم تراژیدیایانە لە بەرچاوی جیهان شاردراوەتەوە، بەردەوامی ئەم دۆخە مەترسییەکی ڕاستییە نەک تەنها بۆ مافەکانی ژنان، بەڵکو بۆ هەموو بەها مرۆییەکان لە ئەفغانستان.