دۆلجە ماریا: پێکەوە دەتوانین ڕێگایەکی یەکگرتوو بونیاد بنێین
دۆلجە ماریا، ژنێکی ڕەسەنی کۆمەڵگەی ئەبیا یالا لە ئەمریکای لاتین، لە یەکەم سەردانیدا بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، ژنان ڕێکخراوی تایبەت بە ژنانیان دامەزراندووە.

سۆرگوڵ شێخۆ
قامیشلۆ-دۆلجە ماریا، چارەسەرکەری نەریتی خەڵکی ڕەسەنی ئەبیا یالا،بۆ یەکەم جار سەردانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای کرد، سەرسام بوو بە دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی ژنان، هەروەها ئاشنابوون بەو ژنانەی کە شۆڕشیان ئەنجامدا، چۆن ئەم قەوارانە دروست کراون، بۆ ئەوەی بتوانن ئەزموون پەیدا بکەن و بیانگوازنەوە بۆ وڵاتەکەیان.
"توندوتیژی دژی ژنان ڕێگری لە ژیان دەکات"
دۆلجە ماریا، ژنێکی ڕەسەنی خەڵکی ئابیا یالا لە ئەمریکای لاتین ڕایگەیاندووە، نابێت هیچ ژنێک تووشی توندوتیژی ببێت، ژیان دروست دەکات، دەبێتە هۆی ئەوەی تەندروست بێت. ئاماژەی بەوەشکرد، ژنان ئەوانەن کە ئاسایشی ماڵەکانیان مسۆگەر دەکەن، خاکەکەیان دەپارێزن. وتیشی: من پێموایە نابێت هیچ ژنێک لەژێر چەقی توندوتیژیدا بژی، نە لە منداڵیدا و نە لە تەمەنی گەورەییدا. نابێت توندوتیژی لە ماڵ، لەناو سیستەمی دەوڵەتدا ڕووبدات، ئێمە جیاوازین لەو سیستەمە سەرمایەدارییە پیاوسالارییەی کە تێیدا دەژین، سیستەمێک کە لە هەموو کاتێکدا ژنان دەکاتە ئامانج، دەستدرێژییان دەکاتە سەر، توندوتیژیی سیستەمی سەرمایەداری پیاوسالاری بێوچان و هەرگیز ناوەستێت.
"دایکەکان بەدوای منداڵە ونبووەکانیاندا دەگەڕێن"
ئەو پێشێلکاری و تاوانەکانی دەوڵەتی لە دژی ژنان لە شاری مەکسیکۆ بەبیرهێنایەوە. "ئێمە فێربووین کە ژنان هەمیشە لە خزمەت پیاواندان، ئێمە فێری خزمەتکردن و گرنگیدان بە خۆمان نەبووین، حەز دەکەم شتێکی تایبەت بڵێم، شتێکی زۆر ترسناک لە شاری مەکسیکۆ ڕوودەدات، زۆرێک لە کچان و ژنە گەنجەکان بێسەروشوێنن، دەڕفێنرێن، بۆ لەشفرۆشی یان مەبەستی دیکە دەیانفرۆشن، ئەندامەکانیان لادەبرێن، هەروەها لە دابەشکردنی ماددە هۆشبەرەکاندا بەکاردەهێنرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ژن وەک کاڵا سەیر دەکرێت، ئەمە زۆر ترسناکە. حکومەت نایەوێت ئەم ڕاستیە قبوڵ بکات، بەرپرسیارێتی لێ وەرناگرێت. ئێستا ژن هەیە لە بیابان و شاخەکان، دارستان و کێڵگەکاندا دەگەڕێت، بۆ منداڵەکانیان، قوربانیانی ئەو پارێزگایەیە کە دیارنەماون. ئەم ژنانە ئەو توندوتیژییە توندڕەوانە نیشان دەدەن کە لە شاری مەکسیکۆ ئەزموونی دەکەن، بەڵام حکومەتی مەکسیک ئەم ڕاستییە قبوڵ ناکات.
گرنگی خەباتی نێودەوڵەتی و بەرزکردنەوەی دەنگی ڕاپەڕینەکانی ژنان
دۆلجە ماریا تیشکی خستەسەر ئەو دەسەڵاتەی کە کۆمەڵگەی مەدەنی تەنیا بەکۆمەڵ دەتوانێت خاوەنی بێت، بۆ ئەوەی بەرخۆدانێکی گەورە ئەنجام بدات، سەرنجی بۆ ئەو سیستەمە ڕاکێشا کە ژنان لە شۆڕشی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بنیاتیان ناوە. وتیشی: زۆر گرنگە ژنان لە سەرانسەری جیهاندا خۆیان ڕێکبخەن بۆ ئەوەی ئازادی بەدەست بهێنن، گرنگە لەوە تێبگەین کە ئازادی ژنان دەتوانێت هەموو جیهان بگۆڕێت، دەتوانێت گۆڕانکارییەکی نێودەوڵەتی دروست بکات بە بەشداری ژنان لە خەباتی ژیان و پاراستندا، تێکۆشانی ئێمە بۆ ژیان، بۆ مرۆڤایەتی، خاکەکەمان خۆشدەوێت، خۆمان بە منداڵی دەزانین، دەزانین تازە هاتووینە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەڵام دەزانین کە بوونی ئێمە دەتوانێت گۆڕانکاری بهێنێت.
لە کۆتایی قسەکانیدا دۆلجە ماریا سوپاسی کۆنگرەی ستاری کرد بۆ بانگهێشتکردنەکە وتی: سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەین کە بانگهێشتیان کردین بۆ فێربوون لە تێکۆشانی ئێرە، پێکەوە دەتوانین ڕێگایەکی یەکگرتوو بنیات بنێین، هیوادارین ژنانی ئەمریکای لاتین و هەموو ژنانی جیهان ئازاد بن.