لەدەنگدانی تایبەتدا سەرووی ٢٢ هەزار ژن بەشدارییان کردووە

ڕێژەی بەشدارییکردن لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە دوێنێ بەڕێوەچوو، ٨٢.٤٢٪ بوو، ژمارەی دەنگدەرانی رەگەزی نێر یەک ملیۆن و ٨٢ هەزار و ٥٢ کەس بووە، هاوکات ژمارەی دەنگدەران لە رەگەزی مێ ٢٢ هەزار و ٧٦٤ کەس بووە.

ناوەندی هەواڵ

 

بڕیارە سبەی ١١ی تشرینی دووەم دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، دەنگدانی تایبەت کە هێزە ئەمنییەکان دەگرێتەوە دوێنێ ٩ی تشرینی دووەم بەڕێوەچوو.

 

بەپێی ئاماری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە دەنگدانی تایبەتی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لەکۆی یەک ملیۆن و ٣٤٠ هەزار و ٥١٨ دەنگدەر کە مافی دەنگدانیان هەبووە، یەک ملیۆن و ١٠٤ هەزار و ٨١٦ کەس دەنگی داوە، بەکۆی گشتیش رێژەی بەشدارییکردن ٨٢.٤٢٪ بووە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ژمارەی دەنگدەرانی رەگەزی نێر یەک ملیۆن و ٨٢ هەزار و ٥٢ کەس بووە، هاوکات ژمارەی دەنگدەران لە رەگەزی مێ ٢٢ هەزار و ٧٦٤ کەس بووە.