لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستگیرکردن لە پەرەسەندندایە

سەرکوتکردن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە بەردەوامی هێرشەکان چڕتر بووەتەوە و دەسەڵاتداران دەستگیرکردنی ٥٠٠ کەسیان لە چەند شارێک بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە "پەیوەندیکردن لەگەڵ میدیای دوژمنکارانە"، ڕاگەیاندووە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە کاتێکدا، هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران بەردەوامە، هەواڵەکان باس لە هەڵمەتەکانی دەستگیرکردن دەکەن کە چالاکوانان و هاوڵاتییان لە چەند شارێک دەکەنە ئامانج، ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدایە کە کەشوهەوای سیاسی گرژ و زیادبوونی سنووردارکردن بۆ ڕۆیشتنی زانیارییەکان.

 

سەرکوتکردن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران توندتر بووە لە کاتێکدا شەڕ بەردەوامە و ئینتەرنێت بە شێوەیەکی بەرفراوان پچڕاوە، لە خوراسان، کرمان، فارس، یەزد، قەزوین، بەندەر ئەنزالی، بە لانی کەم ٥٠٠ کەس دەستبەسەر کراون، تا ئێستا هیچ وردەکارییەک سەبارەت بە ناسنامەی ئەو کەسانەی دەستگیرکراون بڵاونەکراوەتەوە، کە تۆمەتبارکراون بە "پەیوەندیکردن لەگەڵ میدیای دوژمنکاران" و "هاوکاریکردن لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا" و بە "سیخوڕ" تۆمەتباریان کردوون.

 

میدیاکان هەواڵی دەستگیرکردنی ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵانیان بڵاوکردەوە، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان لە بەندەر ئەنزالی زانیاری هەواڵگرییان دەستکەوت و ئۆپەراسیۆنی مەیدانییان ئەنجامدا، ناسنامەی ئەو ژند دەستنیشانکرا، گوایە ئەو ژنە پەیوەندی لەگەڵ تۆڕەکانی دژە ڕژێمدا بووە و لە ناوخۆی شارەوە هەواڵ و زانیاری گواستۆتەوە، هەروەها ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لەسەر ئەم بنەمایە دەستگیر کراوە.

 

لە لایەکی دیکەوە هەواڵی دەستبەسەرکردنی بەربڵاو لە شارە جیاوازەکانی کوردستان لەوان ورمێ، بۆکان، سەققز دەرکەوتووە، کە بە لانیکەم ١٠ کەس لە ورمێ، جگە لە چەند هاوڵاتییەکی کورد لە بۆکان و سەققز دەستبەسەر کراون، هاوکات هاوڵاتییەکی دیکە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانەوە گیانی لەدەستدا.

 

ئەم ڕێوشوێنانە لە کاتێکدا دەگیرێنەبەر کە دەسەڵاتدارانی ئەمنی لە سەرەتای هێرشەکانەوە هەڕەشە لە هاوڵاتیان دەکەن و خۆپیشاندەران بە سیخوڕی و هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا تۆمەتبار دەکەن، هەروەها خاڵی پشکنینی ئۆتۆمبێل لە شارەکاندا دامەزراون.

 

پچڕانی ئینتەرنێت نیگەرانییەکانی لەبارەی قەبارەی دەستگیرکردنەکان زیاتر کردووە، چونکە خێزانەکان هیچ ئامرازێکی پەیوەندیکردنیان نییە بۆ گواستنەوەی زانیاری، هەروەها دەستگیرکراوەکان مەترسی ئەوەیان لەسەرە کە ناچاربکرێن بە بێدەنگی دانپێدانانیان پێبکەن.

 

ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بەدواداچوون و دەستبەسەرداگرتنی ئامێرەکانی ستارلینک بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی هەر زانیارییەکی گشتی لە ناوخۆی وڵاتدا، ئەوان تا ئێستا دەیان کەسیان بە بەکارهێنانی ئەو ئامێرانە دەستگیر کردووە.

 

”دەستگیرکردنی چالاکوانێک”

هێزە ئەمنییەکان لەکاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەیدا، موژگان ئیلانلو، سینەماکاری دۆکیۆمێنتاری، چالاکوانی مافی مەدەنی و زیندانی سیاسی پێشوویان دەستگیرکرد، بەپێی زانیارییەکان، ئەفسەرانی جل و بەرگی ئاسایی بەبێ فەرمانی دەستگیرکردن چوونەتە ناو ماڵەکەیەوە و هەڵمەتەکەش توندوتیژیی لەگەڵدا بووە.

 

هەروەها ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە هاوژین و کچەکەی ئیلانلو، محەمەد پیرهادی، بەرهەمهێنەری فیلم و لەیلا پیرهادی لە هەمان کاتدا دەستگیرکراون، تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بەوەی کێ دەستگیرکردنەکانی ئەنجامداوە و تۆمەتەکانی ئاراستەیان کردووە یان شوێنی ئێستایان بڵاونەکراوەتەوە.