خەڵکی مەدەنی لە شەڕی سنووری پاکستان و ئەفغانستان زیانیان بەردەکەوێت

گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان بەرەو هەڵکشان دەچێت و هێرشی ئاسمانی و پێکدادان بەردەوامە، بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ٢٦ی شوباتەوە تا ئێستا بە لانیکەم ٧٥ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و نزیکەی ١١٥ هەزار کەسیش ئاوارەبوون.

ناوەندی هەواڵ

 

دوابەدوای هێرشە ئاسمانییەکانی پاکستان بۆ سەر شوێنە جیاوازەکانی ئەفغانستان، پێکدادانەکان بەدرێژایی سنوورەکان بەردەوامن و هەواڵی تەقینەوە و هێرشەکان لە ناوچەکەدا بڵاودەکرێنەوە.

 

بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە لانیکەم ٧٥ هاوڵاتی مەدەنی لە شەڕەکەدا کوژراون و نزیکەی ١١٥ هەزار کەسیش ئاوارەبوون، پاکستان بەرپرسیارێتی کوژرانی هاوڵاتیانی مەدەنیی ڕەتکردەوە و بانگەوازی کرد کە ئامانجە سەربازییەکان و "حەشارگەی تیرۆریستان"ی لە قەندەهار لە باشووری ئەفغانستان داوە.

 

بەڵام ئەفغانستان ڕایگەیاند، کە هێرشەکان "ناوەندێکی چاکسازی ماددە هۆشبەرەکان" و کۆنتێنەرێکی بەتاڵی کەشتیوانییان کردووەتە ئامانج کە سەربازەکان بۆ خۆپاراستن لە خۆر بەکاریان دەهێنا و هیچ کەسێک نەکوژراوە، ئەو شوێنانەی پاکستان بانگەشەی ئەوە دەکات کە کردوویانە ئامانج، دوور بوون لەم دوو شوێنە، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە لە دوایین هێرش بۆ سەر کابول چوار هاوڵاتی مەدەنی کوژراون.

 

گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە دوای ململانێی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١٥ەوە پەرەی سەندووە، کە بەهۆیەوە دەیان کەس کوژراون و بووە هۆی داخستنی سنووری وشکانی نزیک بە تەواوەتی.