لە ئەشکەوتی "جاسەنە" ئاشتی لە خۆڵەمێشی شەڕ لەدایک بوو

دیمەنی لەناوبردنی چەک لەلایەن گەریلا بە پێشەنگایەتی بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی کەجەکە، ڕەنگدانەوەی گۆڕانی خەباتی شەڕڤانی بوو بۆ ڕێبازێکی سیاسی و ئاشتیانە، هەروەها مژدەی داهاتوویەکی پڕ لە زانست و مژدەی داهاتووی ئاشتی و دیموکراتی بوو.

ژیان ئەکین

 

سلێمانی-لە بەرامبەر بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پەکەکە مەراسیمێکی سیمبولی بۆ لەناوبردنی چەکەکانیان ئەنجامدا، لە دیمەنێکدا سووتاندیان کە واتایەکی قووڵی هەڵگرتبوو، ئەم مەراسیمە بە ڕاگەیاندنی لە دایک بوون و دەستپێکی سەردەمێکی نوێ دادەنرا.

 

دەقە کۆنەکان لەسەر سەرچاوەی گەردوون ئاماژە بەوە دەکەن کە ژیان لە توخمە بنەڕەتییەکانی زەوی و ئاو و ئاگرەوە دروست بووە، ئاگر دەرکەوتنی وزەی گەردوونییە کە نوێنەرایەتی ئامرازێک دەکات بۆ دووبارە داڕشتنی بوون، ئاگر تەنیا توخمێکی ماددی نییە، بەڵکوو وزەیەکە کە بە شێوەی جۆراوجۆر دەگۆڕێت و بەردەوام دەبێت و دەیکاتە هێمای نوێبوونەوە و بەردەوامی، کورد هەر لە کۆنەوە ئاگر بە توخمێکی پیرۆز دەزانێت، بەو پێیەی پەیوەستە بە چەمکە بەرزەکانی وەک زانین و چاکە، بە بەرزترین پلەی پاکی ڕۆحی و هزری دادەنرێت، ئەم هێماییە بە ڕوونی لە ڕووداوی سووتاندنی چەک لە ئەشکەوتی "جاسەنە" لە سلێمانی بەرجەستە بوو، ئەم کردەوەیە بە ڕاگەیاندنی سەرەتایەکی نوێ بۆ ژیان و بوون دادەنرا، لە دیمەنێکدا کە واتایەکی قووڵی گواستنەوەی لە شەڕەوە بۆ ئاشتی و لە لەناوچوونەوە بۆ دروستکردن هەڵدەگرێت.

 

دوابەدوای ئەو بانگەوازەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی مەراسیمێکی فەرمی بۆ لەناوبردنی چەک بە سووتاندنی چەک ڕێکخست، هەنگاوێک کە بە مێژوویی پێشکەشکرا، ئەم ڕێوڕەسمە هێمایەکی تایبەتی هەڵگرتبوو، بۆچوونەکان جیاواز بوون لەنێوان ئەو کەسانەی کە لە فۆرمدا بە سادەیی سەیریان دەکرد و ئەوانەی بە واتای قووڵی دەزانن، بەو پێیەی هەر ساتێک وردەکارییەکانی تێدابوو کە ڕەنگدانەوەی چیرۆک و ئەزموونی تاکەکەسی و دەستەکۆمەڵی بوو.

 

ئەم هەنگاوە بە سەرەتایەکی نوێ بۆ ڕێڕەوێکی سیاسی و ئاشتیخوازانە دادەنرێت، پاش دەیان ساڵ لە ململانێی شەڕڤانان کە تیایدا بەشداربووان پابەندبوونی خۆیان بە بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی کە جەختی لەسەر گرنگی گواستنەوە لە چەکەوە بۆ گفتوگۆ و لە ڕووبەڕووبوونەوەوە بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی لەسەر بنەمای پلۆرالیزم و دادپەروەری کردەوە.

 

سووتاندنی چەک: ڕاگەیاندنی سەرەتای نوێ

لە دیمەنێکی سیمبولی سەرنجڕاکێشدا، ١٥ ژن و ١٥ پیاوی پەکەکە بە یەک دۆسیە لە پلیکانەکانی ئەشکەوتی "جاسەنە" دابەزین، چەکەکانیان نەدا بەدەستەوە، بەڵکو سووتاندیان، پەیامێکی قووڵیان گەیاند، ئەو وێنانەی بڵاوکرانەوە، ساتێکی مێژوویییان بەڵگە کرد کە نەک تەنها ڕەنگدانەوەی کۆتایی ساڵانی ململانێ بوو، بەڵکو هەنگاوێکی یەکلاکەرەوەی ئەو ڕێگایەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هێڵکاری کردبوو، کە لەسەر بنەمای خواستی سیاسی و دیدگایەک بۆ داهاتوو دامەزراوە.

 

لە کاتی مەراسیمی سووتاندنی چەکەکاندا، ئامادەبووان شایەتحاڵی ساتێک بوون کە لە قەقنەس دەچوو کە لە خۆڵەمێشەکەیەوە لەدایک بووەتەوە دوای هەر خولێکی بەرخۆدان و نوێبوونەوە، ئەم ڕووداوە بە سەرەتای قۆناغێکی نوێی سیاسی دادەنرا، کە بە خۆڵەمێشی ڕابردوو لە قاڵب درابوو و زانستەکەی لە ئاگری گۆڕانکاری وەرگرتووە، سووتاندنی چەک کۆتایی نەبوو، بەڵکو ڕاگەیاندنی داهاتوویەکی پڕ لە زانست و مژدەی داهاتووی ئاشتی و دیموکراتی بوو.

 

"جاسەنە"... ئەشکەوتی بەرخۆدان و یادەوەری کورد

 

هەڵبژاردنی شوێنی "جاسەنە" بۆ ڕێوڕەسمی سووتاندنی چەک لەلایەن گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکەوە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی نەبوو، بەڵکو بارگاوی بوو بە واتا مێژووییە قووڵەکان، ئەم ئەشکەوتە کە دەکەوێتە گوندەکانی سلێمانی، یەکێکە لە هێما دیارەکانی بەرخۆدانی کورد، شێخ مەحمود بەرزنجی، پێشەنگی کورد لە ساڵی ١٩٢٣ لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆلۆنیالیزمی بەریتانیا و ڕزگاربوونی لە هێرشە ئاسمانییەکان وەک پەناگە بەکاری هێنا.

 

شێخ مەحمود بەرزنجی کە پێشەنگایەتی شۆڕشی هەرێمی کوردستانی دەکرد و هەوڵی دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی دەدا، ڕووبەڕووی فشاری نێودەوڵەتی بووەوە کە نەیهێشت خەونەکەی بەدیبهێنێت، بەڵام میراسی خەباتی ئەو لە یادەوەری گەلی کورددا بە زیندووی ماوەتەوە، ئەشکەوتەکە بووەتە هێمای ناسنامەی کولتووری و یادەوەریی بەکۆمەڵ، بەو پێیەی چاپخانە نهێنییەکان و ڕۆژنامەکانی تێدابوو کە لە قۆناغە جیاوازەکانی مێژووی کورددا بۆ دۆسی کورد قسەیان دەکرد، وەک ڕۆژنامەی "باغی حەق" کە لە ناوەوەی ئەو ئەشکەوتەوە دەردەچوو.

 

هەڵبژاردنی ئەم شوێنە بۆ سووتاندنی چەکەکان تەنها کارێکی هێمای نەبوو، بەڵکو ڕاگەیاندنی سەرەتایەکی نوێ بوو کە لە خۆڵەمێشی ڕابردووەوە هەڵدەستێت، لە شوێنێکدا کە شایەتحاڵی خۆڕاگری بوو، بوو بە شایەتحاڵی گواستنەوە لە خەباتی شەڕڤانییەوە بۆ ڕێبازێکی سیاسی ئاشتیانە.

 

"لە خەباتی شەڕڤانییەوە دەڕۆین بۆ کردەوەی سیاسی".

 

لە هەنگاوێکی هێمایدا بەرەو سەرەتایەکی نوێ، بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری کەجەکە پێشەنگایەتی ڕێوڕەسمی سووتاندنی چەکەکانی کرد کە لەلایەن گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکەوە ڕێکخرابوو، لە ئەشکەوتی "جاسەنە"دا پێشەنگایەتی ڕیزەکانی کرد و گۆڕانکارییەکی مێژوویی لە ڕەوتی خەباتی کورددا ڕاگەیاند.

 

لە میانی مەراسیمەکەدا بەسێ هۆزات بە نوێنەرایەتی گروپەکە لێدوانێکی پێشکەش کرد، دواتر کورتە وتارێکی تیایدا جەختی کردەوە لەسەر پێویستی چوارچێوەدان بە پرۆسەکە لە چوارچێوەی یاسایی و دەستوری بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامی و سەرکەوتنی، ئەم هەنگاوە لە وەڵامی بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هاتووە و نوێنەرایەتی گواستنەوەی لە خەباتی شوڕڤابییەوە بۆ کردەی سیاسی ئاشتیانە دەکات.

 

بەسێ هۆزات... لە دیرسیمەوە بۆ پێشەنگایەتیکردنی خەباتی ژنان

 

بەسێ هۆزات کە هاوڵاتی گوندی تانەری سەر بە پارێزگای هۆزاتی دیرسیمە، لە بنەماڵەیەکی ٩ منداڵ لەدایک بووە و لە نێویاندا ٧ەم منداڵ بووە، لە تەمەنی شانزە ساڵیدا پەیوەندی بە ڕیزەکانی پەکەکەوە کردووە، دواتر بووە بە یەکێک لە دیارترین پێشەنگ ژنەکانی تەڤگەری کوردی، لە ساڵی ١٩٩٤ لە پەکەکە دەستی بە چالاکی کرد، تەنها دوای ساڵێک خوشکەکەی بەناوی نورای ئۆران پەیوەندی بەو پارتەوە کرد، بەڵام لە ساڵی ١٩٩٧ لە پێکدادانێکی شەڕڤانانیدا ژیانی لەدەستدا، ئەمەش خاڵی وەرچەرخانێکی ژیانی بەسێ هۆزات بوو، دواتر ڕووی لە چیای قەندیل کرد و لە بوارە جیاجیاکاندا درێژەی بە چالاکییەکانی دا، دیارترینیان ڕێکخستنی ژنانی ناو پارت بوو.

 

لەم دواییانەدا لە میانی مەراسیمی سوتاندنی چەکەکاندا، ناسنامەی بەسێ هۆزات ئاشکرا بوو، ناوی ڕاستەقینەی حولیا ئۆران، لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٨، ڕۆڵێکی سەرەکی هەبووە لە پێشخستنی چالاکییەکانی ژنان لەناو پارتەکەدا و پۆستی پێشەنگایەتی دیار و بەرچاوی هەبووە، دیارترینیان پشەنگی ئەنجومەنی جێبەجێکاری هاوبەشی یەکێتی پێکهاتەکانی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٤وە بووە.

 

"کۆلۆنیالیزم کۆتایی دێت، ئازادیش زاڵ دەبێت"

 

بەسێ هۆزات لە لێدوانە ڕاگەیاندنە دووبارەبووەکانیدا جەختی لە گرنگی خەباتی ژنان بۆ ئازادی کردەوە، پێیوابوو بە کۆیلەکردنی ژنان بە درێژایی مێژوو بنەمای زۆرێک لە قەیرانە کۆمەڵایەتی و چینایەتییەکان بووە، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ڕزگاری ژنان کلیلی بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراری و دادپەروەرە.

 

جەختی لەسەر پێویستی ناساندنی کۆمەڵکوژی دیرسیم وەک بەشێک لە یادەوەری مێژوویی گەلی کورد کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە پشتگوێخستنی ئەم ڕووداوانە ڕێگری لە ئاشتەوایی ڕاستەقینە دەکات، نادادپەروەری مێژوویی بەردەوام دەکات، لە کۆنگرەی ١٢هەمی پەکەکە دا، بەسئ هۆزات ڕایگەیاند کە ئەوان "خەباتگێڕی ئەم پرۆسەیە دەبن"، پابەندبوونی خۆی بە گۆڕانکاری سیاسیی ئاشتیانە دووپاتکردەوە.

 

لە میانی مەراسیمی سووتاندنی چەکدا، لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: کۆلۆنیالیزم کۆتایی دێت، ئازادیش سەردەکەوێت، پەیامێکی بەهێزە کە ڕەنگدانەوەی گۆڕانکارییە لە خەباتی شەڕڤانییەوە بۆ هیوای داهاتوویەک کە لەسەر بنەمای ئاشتی و دادپەروەری دامەزراوە.

 

ئاگری لە ناوبردنی چەکەکان وەک هێمای سەرەتایەکی نوێ سەیر دەکرا، وەک چۆن ئەو ساتە تۆوی هیوای لە دڵی ئامادەبوواندا چاند، هەروەک چۆن قەقنەس لە خۆڵەمێشی خۆی هەڵدەستێت و مژدەی سەردەمێکی نوێی خەباتی سیاسی و کۆمەڵایەتی دەدات.