هاوسەرگیری منداڵیکی کچ لە یەمەن کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە

لەنێوان ڕاستیەکی کۆمەڵایەتی ترسناک و قەیرانە مرۆییە یەک لە دوای یەکەکاندا، پرسی هاوسەرگیری منداڵان لە یەمەن تا دێت زیاتر بەرچاو دەکەوێت، وڵاتەکە شاهیدی هاوسەرگیری منداڵێکی١٢ ساڵ بوو.

یەمەن

 

کردەوەی پیاوێک کە کچەکەی کە هێشتا تەمەنی ١٢ ساڵە لە یەمەن هاوسەرگیری پێدەکات، بۆچوونی گشتی و توڕەیی نێو بازنەکانی مافەکانی مرۆڤ و داوای پاراستنی کچانی بچووکی لێکەوتووەتەوە.

 

لە ڕووداوێکی شۆککەردا کە دەست دەخاتەسەر خودی ناخی مرۆڤایەتی و کەموکوڕییەکی ڕاستەقینە لە پاراستنی مافەکانی منداڵان لە یەمەن ئاشکرا دەکات، سوعاد موراد عومەری تەمەن ١٢ ساڵ، بە هاوبەشییەکی ڕوونی باوکی و ئەمینداری ئایینی، بە ناچاری هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی دەیان ساڵ لە خۆی گەورەتر کرد.

 

دایکی کچەکە دوای تۆمارکردنی سکاڵای فەرمی لە دادگای مەواسیت و مەعافەر دۆسیەکەی ئاشکرا کردووە. ڕوونیشیکردەوە، هاوسەرگیریەکە بەبێ ئاگاداری و ڕەزامەندی ئەو ئەنجامدراوە، هەروەها بەشێوەیەکی نهێنی کە پابەند نەبووە تەنانەت بە سەرەتاییترین پێوەرەکانی ئایینی و یاسایی، سوعاد عومەری نوقم بوو لە دونیای بێتاوانی منداڵیدا، بێ ئاگا لە قورسایی ئەو چارەنووسەی چاوەڕێی دەکرد.

 

دایکەکە جەختی لەوە کردەوە کە ڕێکەوتنەکە بە شێوەیەکی نایاسایی ئەنجامدراوە، چونکە ڕەزامەندی منداڵەکە یان ڕەزامەندی دایکی لەبەرچاو نەگرتووە، ئەمەش پێشێلکارییەکی ئاشکرایە بۆ یاسا ناوخۆییەکان و ستانداردە نێودەوڵەتییەکان، هەروەها ئەمینداری ئایینی تۆمەتبار کرد بە تێپەڕاندنی دەسەڵاتی خۆی و بەشداری چالاکانە لەم تاوانەدا.

 

نەبیلا جبوبی، پارێزەر ئەو ڕووداوەی بە دەستدرێژییەکی ئاشکرا بۆ سەر منداڵی پێناسە کرد، داوای کرد دەستبەجێ ڕێکەوتنەکە هەڵبوەشێنرێتەوە و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، ئەم دۆسیەیە ڕووداوێکی گۆشەگیر نییە، بەڵکو بەشێکە لە زنجیرەیەکی درێژخایەنی پێشێلکارییەکانی دژی کچانی خوار تەمەنی یاسایی لە یەمەن، کە کەلێنی یاسایی بۆ جێبەجێکردنی هاوسەرگیرییەکان دەقۆزرێتەوە، منداڵییان لێدەدزێت و داهاتوویان لەناودەبات.

 

ئەم ڕووداوە تووڕەیییەکی بەرفراوانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا لێکەوتەوە، چالاکوانان و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ داوای هەنگاوێکی خێرایان کرد بۆ ڕزگارکردنی سوعاد عومەری و لێپرسینەوە لە کەسانی هاوبەش، بێدەنگی تاوانێکە کە هاوتایە لەگەڵ خودی کردەوەکە، هەروەها داوایان کردووە چاودێری توندتر بکرێت لەسەر ڕێکەوتنی هاوسەرگیری و جێبەجێکردنی ئەو یاسایانەی کە هاوسەرگیری کەم تەمەنیان بە تاوان دەزانن.

 

ئەم دۆسیەیە جارێکی دیکە تیشک دەخاتەسەر ئازارەکانی هەزاران کچی یەمەن کە بەهۆی هەژاری و داب و نەریتی کۆمەڵایەتی بۆماوەیی ناچار دەکرێن پێشوەخت هاوسەرگیری بکەن، سەرەڕای ئەو مەترسییە قورسانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، لە کاتێکدا یاساکان هێشتا ناتوانن بیانپارێزن.