لە ئەمریکا یاسایەکی نوێ بۆ قەدەغەی لەباربردن پەسەندکرا
لە ئیداهۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چەند خاڵیکی نوێی یاسای قەدەغەکردنی لەباربردنی منداڵ پەسەند کرا، هەر کارمەندێکی تەندروستیش ڕینماییەکان جێبەجێ نەکات، بەپێی ئەو یاسایە سزا دەدرێت.
ناوەندی هەواڵ
دادوەری ویلایەتی ئیداهۆ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بارت لیتل، لەسەر یاسای قەدەغەکردنی لەباربردن چەند خاڵێکی نوێی واژۆ کرد، یەکێک لەوانەش ئەو خاڵە بوو کە تێیدا هاتووە، منداڵیک کاتێک دڵی دەست بە لێدان بکات، یاخود لە هەفتەی پێنجەم و شەشەمی دووگیانی دایکدا ڕێگەی لەباربردنی پێنادرێت، جگە لەو کاتەی ئەگەر تەندروستی دایکەکە لە مەترسیدا بێت.
ئەگەر دووگیانبوونی دایک لە ئەنجامی دەستدرێژی سێکسیدا ڕوویدابێت، یاخود هەندێک حاڵەتی دیکەی نائاساییدا بێت، لەوکاتەدا لەباربردنی منداڵ ڕێگە پێدراو دەبێت.
بەپێی خاڵە نوێیەکانی یاساکە، هەر کارمەندێکی تەندروستی خاڵە نوێیەکانی یاسای لەباربردن کە پەسەندکراوە، جێبەجێنەکات، ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.
ت،پ