کۆڵەپشتێک بۆ سەلامەتی ڕۆژنامەنووسان

بۆ سەلامەتی ڕۆژنامەنووسان ٤٠٠ کۆڵەپشتی فریاگوزاری سەرەتایی بەسەر ڕۆژنامەوانانی مەیدانیدا دابەش دەکرێت.

بۆ سەلامەتی ڕۆژنامەنووسان ٤٠٠ کۆڵەپشتی فریاگوزاری سەرەتایی بەسەر ڕۆژنامەوانانی مەیدانیدا دابەش دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا دەزگای مرۆیی مام لەگەڵ هەریەک لە لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت  ،CDOکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان لە ڕێکخراوی CDO ئەنجامدا.

 

لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکەدا کاروان ئەنوەر سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ڕایگەیاند، کۆڵەپشتەکە سندوقێکی فریاگوزاری سەرەتاییە، کە ٤٠٠ سندوقە و دەدرێتە ڕۆژنامەوانانی مەیدانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین.

 

سندوقەکە پێکهاتووە لە چەند پێداویستییەکی فریاگوزاری سەرەتایی وەک، باندج، دیتۆڵ، لەزگەی برین و دەمامک و چەند پێداویستییەکی دیکە، ئەم کۆڵەپشتەش تەنها دەدرێتە ئەو ڕۆژنامەوانە مەیدانییانەی دەزگاکانیان مۆڵەتی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی هەیە.

 

ت.پ