ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە لە بنکەیەکی پۆلیسدا هەڕەشەی لێدەکرێت
لەدوای سەردانیکردنی ژنێکی کورد بۆ کوردستان کە خۆی دانیشتوی وڵاتی سویدە، لەلایەن هاوسەرەکەیەوە لە بنکەیەکی پۆلیسدا هەڕەشەی لێدەکرێت، دەست بەسەر رەگەزنامە و مۆبایلەکەیدا دەگرن. ناوەندی هەواڵ
لەدوای سەردانیکردنی ژنێکی کورد بۆ کوردستان کە خۆی دانیشتوی وڵاتی سویدە، لەلایەن هاوسەرەکەیەوە لە بنکەیەکی پۆلیسدا هەڕەشەی لێدەکرێت، دەست بەسەر رەگەزنامە و مۆبایلەکەیدا دەگرن.
ناوەندی هەواڵ
شیلان فەتاح ژنێکی بەڕەگەز کوردە دانیشتوی وڵاتی سویدە، ماوەی مانگێکە بە سەردان هاتۆتەوە هەرێمی کوردستان، بەهۆی ئەوەی هەندێک کێشەی هەبووە لەگەڵ هاوسەرەکەی چونەتە بنکەی پۆلیسی خەبات لە هەولێر.
هاوسەری شیلان لە بنکەی پۆلیسدا هەڕەشەی لە شیلان کردووە و جنێوی پێداوە و منداڵەکانی لێسەندووە، هەڕەشە لە شیلان دەکات ئەگەر لە مافەکانی خۆی خۆشنەبێت ئەوا منداڵەکانی پێنادات، هەروەها شیلان دەڵێت کە بنکەی پۆلیسی خەبات هیچ هەڵوێستێکیان بەرامبەر بەو کردارەی هاوسەرەکەی نەبووە.
ئەو ژنە سکاڵای لەسەر هاوسەر و بنکەی پۆلیسی خەبات لە دادگای هەولێر تۆمار کرد، کە توندوتیژی و قسەی نەشیاویان بەرامبەر ژنێک ئەنجامداوە.
شیلان دەڵێت "کە باری دەروونیم هیلاکە، بەهۆی ئەوەی مێردەکەم هەڕەشەم لێدەکات و دەمترسێنێت، مێردەکەم واستەی لە بنکەی پۆلیسی خەبات هەیە، بۆیە بەرپرسی ئەو بنکەیە هیچ هەڵوێستێکی نییە".
هەروەها ئاماژەی بەوەشدا جگە لە سوکایەتی پێکردن، هەڕەشە و دەستبەسەرداگرتنی ڕەگەزنامەکەی دەستیان بەسەر مۆبایلەکەشیدا گرتووە کە وێنەی تایبەتی خۆی تێدایە.
شیلان باوەڕی بە کاری حکومەتی هەرێمی کوردستان نییە، بە زمانی ئینگلیزی داوا لە باڵێۆزی وڵاتەکەی دەکات تا بێت بە دەمییەوە و هاوکاری بکات.