گۆڤاری ھەڵاڵە، یەکەم گۆڤاری ئەدەبی لە کۆمار کوردستان
گۆڤاری هەڵاڵە یەکێک بووە لە گۆڤارکەانی سەردەمی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، کە گۆڤارێکی ئەدەبی بووە، بابەتی چیرۆک و هۆنراوەی تێیدا بڵاوکراوەتەوە،چوار ژمارەی لێدەرچوو. ناوەندی هەواڵ
گۆڤاری هەڵاڵە یەکێک بووە لە گۆڤارەکانی سەردەمی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، کە گۆڤارێکی ئەدەبی بووە، بابەتی چیرۆک و هۆنراوەی تێیدا بڵاوکراوەتەوە،چوار ژمارەی لێدەرچوو.
ناوەندی هەواڵ
یەکەم ژمارەی گۆڤاری ھەڵاڵە لە ٢٢مانگی شوباتی ساڵی ١٩٤٦لەلایەن دەستەی نووسەرانەوە لە شاری بۆکان دەرچووە، بەرپرسی گۆڤارەکە چیرۆکنووسی ناسراو حەسەن قزڵجی بووە.
ئەو کەسانی کە بابەتیان تێدا بڵاو کردۆتەوە بریتی بوون لە، حەسەن قزڵجی، ڕەحمان ئاغای ئیلخانزادە، هەژار، محەمەد سادقی قزڵجی، ئەمین زەکی بەگ، هێمن، سەید کەمال ئیمامی، ئاوات، عەباس حەقیقی، قانع.
گۆڤاری ھەڵاڵە ھاوکات لەگەڵ مانگی نەورۆز و خاکەلێوە بە دەستی خەڵک گەیشتووە، لە ساڵی ١٩٤٦ سەرتیپ ھوشمەند بەرپرسی کاروباری سوپای ئەرتەشی پاشایەتی لە ھەرێمی کوردستان ھاوکات لەگەڵ نزیک بوونەوەی نەورۆز ناوچەی هەورامان بۆمباران دەکا، لەو پەیوەندییەدا ئاماژە بە نووسراوەیەکی مامۆستا حەسەنی قزڵجی لە گۆڤارەکەدا دەکات.
گۆڤارکە زۆتر بابەتی ئەدەبی وەک چیرۆک و هۆنراوەی تێدا بڵاوکراوەتەوە، ئەم گۆڤارە چوار ژمارەی لێدەر چووە.