لە ئەمریکا بینایەکی ١٢ نهۆمی داڕوخا
لە ویلایەتی فلۆریدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەشێکی بینایەکی ١٢ نهۆمی داڕوخا و بەهۆیەوە تا ئێستا ١٠٠ کەس بێسەروشوێنن. ناوەندی هەواڵ
لە ویلایەتی فلۆریدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەشێکی بینایەکی ١٢ نهۆمی داڕوخا و بەهۆیەوە تا ئێستا ١٠٠ کەس بێسەروشوێنن.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ لە ویلایەتی فلۆریدا بینایەک بەناوی (چامپلین تاوەرز ساوس)لە ناوچەى سیرفسایدە، لە ویلایەتی فلۆریدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داڕوخا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە، بیناکە شوێنی نیشتەجێبوون بووە، ١٣٠ یەکەی نیشتەجێبوونی تێدابووە، لە کاتی داڕوخانیشیدا ٨٠ یەکە خەڵکی تێدا ژیاوە.
تا ئێستا هۆکاری داڕوخانی بیناکە نەدۆزراوەتەوە، کە تەمەنی ئەو بینایە ٤٠ ساڵە، کەسێک گیانی لەدەستداوە، ١٠٠ کەسی دیکەش لەژێر پاشماوەی بیناکەدایە، پۆلیس بە سەگی ڕاهێندراو بە دوای ئەو ١٠٠کەسەدا دەگەڕێت، هاوکات ١٠٢ کەسیش لە ژێر پاشماوەی بیناکەدا ڕزگارکراون.