لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا دوو ژن گیانیان لەدەستدا
گەرمیان
ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکرد:
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر ڕێگای توران سەربەناحییەی ڕزگاری ڕوداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی توێتا + نیسان ڕویدا لە ئەنجامدا دوو ئافرەت کە هەریەکەیان سەرنشینی ئۆتۆمبێلێک بوون بەناوەکانی (نعیمە احمد ڕەزا) لەدایکبووی ١٩٥٥دانیشتووی گوندی بنە بەراز و( گەمرە حسین جراد ) کە لە نەتەوەی عەرەبەو دانیشتووی مەندەلیە گیانیان لەدەستداو شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکەو دوو سەرنشینی دیکە برینداربوون.