لە سۆران ژنێکی گەنج کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
لە ناحیەی دیانای سەر بە قەزای سۆران ژنێکی گەنج کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ناوەندی هەواڵ
ژنێکی گەنجی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی "هاوژین محەمەد" لە ناحیەی دیانای قەزای سۆران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و تا ئێستا هۆکاری خۆکوشتنەکەی ڕوون نەکراوەتەوە.
بەوەش لە ماوەی ئەم مانگەدا ئەمە سێیەم حاڵەتی تۆمارکردنی خۆکوشتنی ژنانی گەنجە لە باشوری کوردستان کە لەو تەمەنەدا بن.