ژنانی ئەفغانی بۆ مافەکانیان دەچنە مەیدانەکان
ئەو ژنانەی کە بۆ مافەکانیان چالاکیان ئەنجام داوە داوا دەکەن کە ئەو کەسانەی خەڵک بەرەو هەژاری و بێکاری دەبەن، سزا بدرێن.
ئەو ژنانەی کە بۆ مافەکانیان چالاکیان ئەنجام داوە داوا دەکەن کە ئەو کەسانەی خەڵک بەرەو هەژاری و بێکاری دەبەن، سزا بدرێن.
ناوەندی هەواڵ
ژنانی ئەفغانی کە بەردەوامن لە چالاکییە خۆڕسکەکانیان لە ئەفغانستان دووبارە دەرکەوتنەوەو داوای مافەکانیان دەکەن، بەتایبەتی مافی هەژاریی ئابووری، کار و پەروەردە، بە دروشمی "ژن ژیان ئازادی"، "ئێمە ئازادیمان دەوێت" و "دیموکراسیمان دەوێت" ڕێپێوانیان کرد.
لەو چالاکییەدا کە دوێنێ لە کابول بەڕێوەچوو، ژنانی ئەفغان داوایان کرد:
* ئێمە دەمانەوێت کۆتایی بە هەژاری و بێکاری و گەیشتن بە بەرهەمە سەرەتاییەکانی خۆراک بهێنین.
* ئێمە دەمانەوێت نرخ بوەستێنرێت.
* دەمانەوێت ئەوانەی کە گەلی ئەفغانی ڕادەکێشن بۆ ناو هەژاری سزا بدرێن.
* پەروەردەو مافە سیاسییەکانی خەڵک بناسرێت.
بۆ ڕێگرتن لە قووڵبوونەوەی قەیرانەکانی ئەفغانستان پێویستە بە زووترین کات یەکسانی بەدەست بهێنرێت ژنانی ئەفغانی ئاماژە بەوەدەکەن کەقەیرانی ئابووری بەرەو قەیرانێکی مرۆیی دەڕوات.