لە سلێمانی جلی کوردی کرایە خەڵات بۆ ژنانی نابینا
یەکێتی نابینایان لە شاری سلێمانی مەڕاسیمی خەڵاتکردنی کۆمەڵێک ژنی نابینای ڕیکخست بۆ ڕێزگرتن لە تواناکانیان.
ناوەندی هەواڵ
لە شاری سلێمانی یەکیتی نابینایانی کوردستان لە بینای یەکێتییەکەدا، مەڕاسیمێکیان بۆ ڕێزگرتن و خەڵاتکردنی ژنانی نابینا ڕێکخست، لە مەڕاسیمەکەدا ١٢٠ ژنی نابینا خەڵاتکران.
سەرەتای مەراسیمەکە وتاری یەکێتی نابینایان پێشکەشکرا و ئاماژە بەوە کرا کە بە پێویست زانرا یادێک بۆ ژنانی نابینا ڕێکبخەین و بە شکۆ و ڕیزەوە ڕۆژی ٨ی مارس بۆ نابینایان یادبکەینەوە و لێیان پیرۆزبکەین.
دواتر مەڕاسیمی خەڵاتکردنی ١٢٠ ژنی نابینا دەستیپێکرد، خەڵاتەکان لەلایەن ڕێکخراوی ڕەشماڵ بۆ کلتور و ڕۆشنبیری کۆمەڵایەتی ئامادەکرابوون و بە دیاری پێشکەش بە ژنانی نابینا کرا.
ت.پ