خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی ژن NUJİNHA

لە تونس لە مەراسیمێکدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە خەڵاتی ڕێزلێنانیان بەخشییە پەیامنێری ئاژانسی ژنها لە تونس.

ناوەندی هەواڵ

 

سەنتەری نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی ئەمنی و ستراتیژی سەربازی لە تونس، لە مەراسیمێکدا بە بۆنەی یادی ٨ی مارس خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێشکەش بە زهور المشرقي پەیامنێری ئاژانسی نوژنها کرد، مەراسیمەکە لە چوارچێوەی بۆنەکانی ٨ی مارسدا بوو.

 

نوژنها لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ وە دەستی بەپەخشی خۆی کردووە و  هەرزوو ناوی چووەتە ناو ڕیزبەندی گرنگترین ئاژانسی هەواڵی مافەکانی ژنان.

 

خەڵاتەکە لەلایەن سەرۆکی سەنتەرەکە بە ناوی "بەدرە قەلول" بەخشرایە پەیامنێری ئاژانسی ژنها لە تونس لە پای ڕووماڵکردنی چالاکییەکانی ژنان و  چاوپێکەوتن لەگەڵ چالاکوانانی ئەو وڵاتەدا دەربارەی بوارە جیاجیاکانی سەبارەت بە ژنان.

 

ئاژانسی هەواڵی ژنانی نوژنها پشت بەو خاڵە دەبەستێت کە ژن و پیاو، سروشت، مرۆڤ، گەل، کۆمەڵگە و چین و توێژەکان دەتوانن بە شێوەیەکی یەکسان بژین، بە ئازادی بەبێ جیاوازی لە نێوان زمان، ئایین، ڕەنگ، باوەڕ.

ئاژانسەکەش لەسەر بنەمای میراتی فێمینیستە سەرەتاییەکان، بە لەبەر چاوگرتنی ئەو جوگرافیایەی کە ژن تێیدا دەژی دەستی پێکردووە و  بڵاوکراوەکانی بە زمانی عەرەبی، کوردی، فارسی، تورکی و ئینگلیزی پەخش دەکەن.

 

ت.پ