هێرش دەکرێتە سەر ژنێک

پیاوێک بەچەکەوە لە خوێندنگایەکدا دەیەوێت هاوسەرەکەی بکوژێت و هێرش دەکاتە سەر بەڕێوەبەری خوێندنگاکە و هەڕەشەی کوشتنی لێدەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە خوێندنگایەک لە گەڕەکی هەولێری نوێ لە پارێزگای هەولێر پیاوێک هەوڵ دەدات هاوسەرەکەی بکوژێت، دەچێتە ئەو خوێندنگایەی کە هاوسەرەکەی کارگوزارە تێیدا.

 

کاتێک دەچێتە خوێندنگاکە و دەیەوێت هاوسەرەکەی بکوژێت، بەڕێوەبەری خوێندنگاکەش دەچێتە لایان، پیاوەکە هێرش دەکاتە سەر بەڕێوەبەرەکەش و هەڕەشەی کوشتنی لێدەکات.

دواتر لەلایەن پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارەکە دەستگیر دەکرێت، لە ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی هەولێریشدا لەسەر ڕووداوەکە هاتووە، ئەو پیاوە ناوی "گ.ع.م"، لە کاتی دەستگیرکردنیدا بە چەک ڕووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بووەتەوە.

 

لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر دەمانچەیەك، كلاشنكۆفێك، سێ مەخزەن و ٨٣ فیشەكدا گیرا.

 

ت.پ