لە سلێمانی دەرئەنجامەکانی توێژینەوەیەکی تایبەت لەبارەی وێنەی ژن لە میدیای کوردیدا خرایەڕوو
لە سلێمانی دەرئەنجامەکانی توێژینەوەیەکی تایبەت لەبارەی وێنەی ژن لە میدیای کوردیدا خرایەڕوو، ئاماژە بەوەکرا زۆرینەی ژنانی میدیاکار کە ڕێژەکەی دەکاتە ٦٩.٤٪، وتویانە کە ڕووبەڕووی هەراسانکردنی سێکسی نەبوونەتەوە.

سلێمانی
لە ١٥ی نیسان لە هۆتێل تایتانیکی شاری سلێمانی، کۆگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بە ناونیشانی "بەهێزکردنی تواناکانی ژنانی ڕۆژنامەنووس: برەودان بە یەکسانی، هاوبەشیپێکردنی ژنان لە جومگەکانی بەڕێوەبردن لە پێناو ڕەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست لە میدیادا" لەلایەن سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ بە هاوبەشی ڕێکخراوی جاسەنە بۆ ئازادی بیڕوڕا و میدیا بە پاڵپشتی ڕێكخراوی" UPP"بەڕێوەچوو.
سەرەتای کۆنگرەکەش شادمان ئەحمەد، بەڕێوبەری پرۆژەکە و ئەندامی دەستەی کارگێڕی سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی ومافی مرۆڤ وتی: ئەمڕۆ ئەم کۆنگرەیەمان کرد، ئامانج لێی ئەوەیە باسی ئەو پرۆژەکە بکەین و بزانن چیمان تێداکردوە.
دواترباسی پوختەیەک لەو دەرئەنجامانە کرد کە لەم پرۆژەیەدا پێی گەیشتون، وتی: ڕێژەی بەشداربوونی ژنان لە ناوەندەکانی بڕیاردان لە دامەزراوە میدیاییەکاندا لە ئاستێکی زۆر نزمدایە، نزیکەی هەزارو ٧٠٠ دەزگای میدیایی چاپ و دەنگی و بیندرا و و دیجیتاڵی هەیە، ژمارەی سەرنووسەر و خاوەن ئیمتیازەکان لە ١٠ ژن تێناپەڕێت، سەبارەت بە بە ڕووبەڕووبونەوەی ژنانی میدیاکار بە هەراسانکردنی سێکسی، زۆرینەی ژنانی میدیاکار کە ڕێژەکەی دەکاتە ٦٩.٤٪، وتویانە کە ڕووبەڕووی هەراسانکردنی سێکسی نەبوونەتەوە، بەڵام ڕێژەی ٣٠.٦٪، بانگەشەی ڕووبەڕووبونەوەیان بە هەراسانکردنی سێکسی دەکەن، واتە لە سێ ژنی میدیاکار یەک ژنی میدیاکار، لەم ڕێژەیەش بە ڕێژەی ٧٥.٥٪ میدیاکارانی ژن ئامادەنەبوون ڕاپۆرتی توندوتیژیەکەیان بکەن و هیچ میدیاکارێکی ژنیش ناو پرۆژەکە بکات، ئامادەنەبووە لای ئێمە ڕاپۆرتی توندوتیژییەکەی بکات و داوای پاڵپشتی و خزمەتگوزاریە بەردەستەکانی ناو پرۆژەکە بکات، "بەڕێوەبردنی کەیس و خزمەتگوزاری یاسایی"، پشکی شێر لە هەراسانکردنی سێکسی بەرامبەر ڕاگەیەندکاری ژن، بەر ڕاگەیاندکاران و بەڕێوبەرو سەرپەرشتیاران لە دامەزراوەکانی ڕاگەیاندن دەکەوێت، کەمترین دامەزراوەی ڕاگەیاندن، سیاسەت و ڕێنمایی یان ڕێسنامەی ڕەفتاری تایبەت بە ڕووبوڕووبونەوەی توندوتیژیی وهەراسانکردنی سێکسیان هەیە، ژن لە هەواڵی ماڵپەرە ئەلکترۆنییە کوردییەکاندا، زۆرترین جار بە شێوازێکی نەرێنی، یاخود کەموکورت نمایندەکراوە و لە داڕشتنی بابەتە هەواڵییە پەیوەندیدارەکان بەژنەوە، پێوەرە ئیتیکی و پیشەییەکانی ڕاگەیاندن ڕەچاونەکراون.
لە درێژەی قسەکانیشیدا ئاماژەی بە پوختەی پرۆژەکە کردو ڕایگەیاند: پاڵپشتی دارایی لە لایەن ڕێکخراوی UPP ئیتاڵیەوەبوە، دواتریش بە ڕێوبەر و بەرپرسی بەش لە ئاژانس و دامەزراوە میدیاییەکان و لایەنە حکومیە پەیوەندیدارەکان، ژنانی میدیاکار و خوێندکارانی بەشی ڕاگەیاندن بەشداریان تێداکردوە، ماوەی پرۆژەکە لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ تا ١٧ی نیسانی ٢٠٢٥، واتا ١٠ مانگ و ١١ڕۆژ، سنووری جوگرافیای پرۆژەکەش، سلێمانی، ڕانیە، هەڵەبجە، چەمچەماڵ، کەلار، هەولێرو سۆران.
بڵاوکراوەی دووەم، بەناونیشانی "ژنانی ڕاگەیاندن کار و هەراسانکردنی سێکسی"
تێیدا کۆمەڵێک زانیاری کۆکراوەتەوە لەسەر ژمارە و ڕێژەی ئەو ژنانەی ڕووبەڕووی هەراسانکردن سێکسی دەبنەوە، لینکی بەشداربووان بۆ ئەوە بوە بۆئەوەی زۆرترین ژنی مدیاکار بتوانن بەشداری تێدابکەن و دەستیان بگات بەو ڕاپرسیە ئۆنڵاینە و پڕی بکەنەوە، لەدەرئەنجامی ٧ مانگ لەبەردەوامی ڕاپرسیەکە، دەرکەوتوە ١٧٣ ژنی میدیاکار ئەم ڕاپرسیەیان پڕکردۆتەوە، لەم ١٧٣ ژنە میدیاکارەدا بەڕێژەی ٣٠.٦٪ لەوەڵامی پرسیاەکەدا کە ئایا ڕووبەڕووی هەراسانکردنی سێکسی بوونەتەوە بە بەڵێ وەڵامیان داوەتەوە، ئەمەش شیکاری ئەوە هەڵدەگرێت تاڕادەیەک دەزگا میدیاییەکان شوێنی دڵنیایی تەواو نین بۆ ژنانی میدیاکار، کە بتوانن بەسەلامەتی و بەئارامی کاری خۆیان ئەنجام بدەن، ئەمە جگە لەوەی لەدەرەوەی شوێنی کارکردنیشیان تووشی ئەم هەراسانکردنە بوونەتەوە، ئەمەش دیسان ئەبێتەوە ڕێگری لەبەردەمی ژناندا لەکاتی ئەنجامدانی کارەکانیان بۆ میدیاکانیان، کاتێک پرسیارکراوە ئەنجام دەرەکان کێن؟، ئەنجامدەرەکان دەریئەخات ڕاگەیاندکاران و بەڕێوبەر و سەرپەرشتیاران لە دامەزراوەکانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن پشکی شێریان لە هەراسانکردنی سێکسی بەرامبەر ڕاگەیاندکاری ژن بەرکەوتووە، دوای ئەوەنیش هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزەکانی چالاکیە مەدەنیەکانە، هەروەها بەرپرسانی دامەزراوە حکومیەی و حیزبیەکانە، ئەمانە ئەو کەسانەبوون کە ژنانی میدیاکار لە ڕاپرسیەکەدا ئاماژەیان پێداوە کە دووچاری هەراسانکردنی سێکسی بوونەتەوە لەلایەن ئەوانەوە، ئەمەش شیکاری ئەوە دەکات ئەم جۆرە کەسانە دەسەڵا و پێگەی خۆیان بەکارهێناوە بۆ هەراسانکردنی ژنانی میدیاکار.
وتیشی: سەبارەت بە ڕاپۆرتکردنی ڕووداوەکانی هەراسانکردن پرسیارمان کردووە چەند ژن لەوانەی ڕووبەڕووی هەراسانکردن سێکسی بوونەتەوە، ڕاپۆرتی ڕووداوەکەیان کردووە، تابزانین چەند ژن ڕاپۆرتی ڕووداوەکانیان کردووە، بەڕێژەی ٧٥.٥٪ لە ژنەکان ووتویانە ڕاپۆرتی هەراسان کردنیان نەکردووە، ئەویش بەهۆی چەند هۆکارێکەوە لەوانە، میکانیزم و ڕێوشوێنی دیاری کراو لەناو دەزگاکاندا نیە، تابتوانن ڕاپۆرتی توندووتیژیە سێکسیەکەی بکات، هەنێکیشیان ترساون لە تۆڵەکردنەوە و هەستیاری بابەتەکە و ناوزڕاندنیان، هەندێکی تریشیان گەڕاندویانەتەوە بۆ ئەوەی کە دەزگاکەی بەجدی کار لەسەر ڕاپۆرت کردنەکە نەکات و لێپرسینەوە لەکەسی ئەنجامدەر نەکات، بەنسبەت ئەوەی بزانین چەنێک ژنانی ڕاگەیاندکار دڵنیابوونە لەوەی کە ئەگەر پشتگیریان لە ڕاپۆرتەی توندووتیژیەکەیان کردبا دەزگاکەیان بەجدی وەری دەگرت.
شادمان ئەحمەد وتیشی: بەداخەوە سێ ڕێژە هەیە، ڕێژەیەکیان ٣٤.١٪ ووتویەتی بەڵێ بەجدی وەرگردەگیرێت، ڕێژەیەکی تریشیان لە ٣٢.٤٪ دەڵێت، دڵنیان لەوەی دەزگاکەیان ئەگەر ڕاپۆرتەکەی بکردایە ڕەتی دەکردەوە، ڕێژەی کۆتایش کە ٣٣.٦٪ پێکدەهێنێت، دەڵێت دڵنیانیم لەوەی دەزگاکەم ڕاپۆرتکردنەکەم بەجدی وەردەگرێت یاخود نا، ئەم دووڕێژەیە بە بەڵێ و نەخێروەڵامیان داوەتەوە، دیسان ئاماژەیەکی نەرێنیە بۆ ئەوەی ژنانی میدیاکار ڕووبەڕووی ئەم جۆرە توندووتیژیانە دەبنەوە و ناتوانن پشت ببەستن بەدەزگاکانی خۆیان تاوەکو بتوانن لێپرسینەوە بکەن لەگەڵ ئەو کەسانەی کە ئەنجامدەری توندووتیژییەکەن.
لە کۆتاییدا ئاماژە بەوەکراوە، سەبارەت بە پرسیارێک کە لە ڕاپرسیەکە کراوە، ئایا ئەو دەزگایەی کاری تێدا دەکات ڕێنمایی یان ڕێسانامەی تایبەتی هەیە سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژیە سێکسیەکان، بەڕێژەیەکی زۆر ژنەکان ووتویانە نەخێر یاخود دڵنیانین، بەشێکیشیان دڵنیان لەوەی هەر نییە، بەشێکیشان ووتویانە هەیەتی، ئەمەش ئەوە دەرئەخات کە ژنان ئاگاداری مافەتایبەتەکانی خۆیان نین.
بڵاوکراوەی سێیەمیش، بەناونیشانی" توێژینەوە لەسەر چۆنیەتی ڕووماڵکردنی کەیسەکانی ژنان لەمیدیادا" بوو.