لە شتوتگارت بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان چالاکییەک بەڕێوە چوو
لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا بۆ شەرمەزارکردنی هێرش و کۆمەڵکوژییەکانی هەتەشە و دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا و پشتیوانی بۆ گەلی ڕۆژئاوا کۆشک دانرا.
ناوەندی هەواڵ
لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا بۆ پشتیوانیکردنی گەلی ڕۆژئاوای کوردستان کۆشک دانرا و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک و هەتەشە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئیدانە کرا و تاوانەکانی ڕژێمەکەی جۆلانی بە ڕاگەیەندراوێک بۆ رای گشتی بڵاو کرایەوە.
کوردستانیان و دۆستانیان داوایانکرد تاوانەکان دژ بە مرۆڤایەتی لە سووریا ڕابگرن و ڕژێمی جۆلانی بە پێی یاسای نێونەتەوەیی دادگایی بکرێت.
لە شاری شتوتگارت شلۆزپلاتز سەبارەت بە تاوانەکانی دیمەشق و دەوڵەتی تورکیا لە دژی گەلی کورد و نەتەوەکانی دیکەی سووریا زانیاری بڵاو کرایەوە.
کۆشکی چالاکییەکە بە هۆی بەشداریەکی زۆری جەماوەر گۆڕا بۆ گردبوونەوە.