ڕۆژنامەنووسان ئەلیف ئاکگول و زەینەب دورگوت و ١٧ ژنی دیکە بێتاوان دەرچوون

 سەبارەت بە ئەلیف ئاکگول، ڕۆژنامەنووس و زەینەب دورگوت، پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا و ١٧ ژنی دیکە کە لە دادگادا بوون، بڕیاری بێتاوانیان بۆ درا.

ناوەندی هەواڵ

 

دووەمین دانیشتنی دادگای ی ڕۆژنامەنووس ئەلیف ئاکگول کە بەهۆی بڵاوکراوەکانی لە دیجیتاڵ میدیادا بە تاوانی "پڕوپاگەندەی ڕێکخراوەکە" دادگایی کرا، لە دادگای ١٣ی تاوانە قورسەکانی ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو، لە دانیشتنەکەدا، ئەلیف ئاکگول، ئەمینە ئۆژاسار و محەمەد ئونسال، پارێزەرانی کۆمەڵەی میدیا و یاسا "MLSA" ئامادەی دانیشتنەکە بوون.

 

داواکاری گشتی داوای سزای زیندانیکردنی کرد

 لە خولی یەکەمدا داواکاری گشتی داوای سزادانی ئەلیف ئاکگولی کرد، لە خولی دووەمیشدا داواکارییەکەی دووبارە کردەوە، ئەلیف ئاکگول ئاماژەی بەوە کردووە کە بڵاوکراوەکانی تاوان نین و داوای بێتاوانیشی کردووە.

 

دواتر پارێزەرانی ئەلیف ئاکگول بەرگریان لە بریکارەکەیان کرد و داوای بێتاوانییان کرد، لە کۆتاییدا دادگا مافی قسەکردنی بە ئەلیف ئاکگول داو وتی: ژیان لە ژیانێکی ئارامدا و وەستانەوە دژی شەڕ مافی بنەڕەتی منە، من دەمەوێت لەسەر بنەمای مافی هاوڵاتیانی دەستوور بڕیارێک بدەیت، دادگا قەناعەتی بەو تۆمەتانە هەبوو کە بە شێوەیەکی یاسایی نەخراونەتەڕوو و بڕیاری بێتاوانی بۆ ئاکگوڵ دەرکرد.

 

زەینەب دورگوت بێتاوان دەرچوو

لە ڕۆژی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ژنان ویستوویانە لە شرناخ لێدوانێک بدەن و پۆلیس دەستوەردانی کرد، لە هێرشەکەدا ١٨ ژن کە لە ناویاندا زەینەب دورگوت، پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا بە لێدان دەستبەسەر کران، داوایەکی یاسایی لەسەر ئەو ژنانە بە ئیدیعای "ئۆپۆزسیۆن دژی یاسای ئەنجومەن و خۆپیشاندان و ڕێپێوان" تۆمارکرا، دانیشتنی دووەمی دۆسیەکە لە دادگای گشتیی تاوانەکانی شرناخ بەڕێوەچوو.

 

لە دانیشتنەکەدا پارێزەرانی ژنان بەشداریان کرد، دانیشتنەکە بە دانانی ناسنامە دەستی پێکرد و دواتر داواکاری گشتی وتەی خۆی پێشکەش کردو ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژنامەنووس زەینەب دورگوت بەهۆی چالاکییە ڕۆژنامەوانییەکەیەوە لەوێ بووە و دەیەوێت بڕیاری بێتاوانی بدرێت، هەروەها ویستویەتی سزای تۆمەتبارانی دیکە بدات.

 

 دواتر پارێزەر سامەت ئاتامان بەرگری لە بریکارەکەی کرد و دوای بەرگریکردنەکەش شاندی دادگا بڕیاری بێتاوانی سەرجەم ئەو ژنانەیان دا.