لە شێخ مەقسوودەوە ٤٩ خێزان و ١١٥ بریندار گەیشتنە کامپی تەبقا
٤٩ خێزانی خەڵکی گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە و ١١٥ بریندار، کە زۆربەیان هاووڵاتیی مەدەنین، گەیشتوونەتە کامپی تێکۆشین لە تەبقا.
ناوەندی هەواڵ
مانگی سووری کورد، هاوکاریی پزیشکی پێشکەش بە دانیشتووان و بریندارانی گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە دەکات، کە گەیشتوونەتە کامپی تەکۆشین لە تەبقا و رایگەیاند، ٤٩ خێزانی ئاوارە لە هەردوو گەڕەکەکە گەیشتوونەتە کامپی تەکۆشین لە تەبقا و پێشبینی دەکرێت بەشێکی دیکەی ئاوارەکان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بگەنە کامپەکە.
هەروەها بەبیری هێنایەوە، لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ـەوە لە "دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس"، ١٧٥ خێزانی ئاوارەی خەڵکی شەهبا لە کامپەکەدا دەمێننەوە.
مانگی سووری کوردی ئاماژەی بەوەش کرد، ١١٨ بریندار کە زۆربەیان خەڵکی مەدەنین، گەیشتوونەتە کامپەکە و پێویستیان بە چاودێریی پزیشکی بەپەلە و بەردەوام هەیە.
مانگی سووری کوردی وتیشی: بەهۆی زیادبوونی بەردەوامی ژمارەی ئاوارەکان، لە دابینکردنی خزمەتگوزاریی پزیشکی و پێداویستییە سەرەتاییەکان تووشی ئاستەنگی دەبن، دۆخی سەختی مرۆیی پێویستی بە زیادکردنی هەوڵی مرۆیی هەیە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکان، لەوانەش هاوکاری کردنی برینداران و ئاوارەکان.