لە سێ ڕووداودا منداڵێک گیانی لەدەستدا و دووانی دیکە بریندار بوون
تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند سێ منداڵ لە سێ ڕووداوی جیاوازدا یەکێکیان گیانی لەدەستدا و دووانی دیکەشیان بریندار بوون، تەندروستی چەمچەماڵیش داوای لە دایک و باوکان کرد ئاگایان لە منداڵەکانیان بێت.
ناوەندی هەواڵ
ئێوارەی دوێنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ لە پەڕەی فەرمی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، لە چەمچەماڵ لە سێ ڕووداوی جیاجیادا سێ منداڵی چوار ساڵان، کە یەکێک لەمنداڵەکان کچێک بوو دەرگای سکە بەسەریدا دەکەوێت و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات، دوو منداڵی دیکەی کوڕ و کچ بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لە سەربان و ئەوی تریان بەهۆی بەرکەوتنی کەرەستەی تیژ زۆر بەسەختی بریندار دەبن.
تەندروستی چەمچەماڵ داوا لە دایک و باوکان دەکات کە ئاگاداری منداڵەکانیان بن و دەنووسێت: "تکایە ئاگاداری منداڵەکان بن".
ت.پ