لە ماوەی یەک ڕۆژدا لە ٦ پارێزگای جەزائیر ١٠ کەس خنکان

١٠ کەس کە لەناویاندا ٥ منداڵ هەن، بەهۆی مەلەکردن لە حەوزە نا تەندروست و ناسەلامەتەکاندا خنکان.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ١١ی ئایار لە ماوەی یەک ڕۆژدا لە ٦ پاریزگای جەزائیر، ١٠ کەس لە ناوچە ئاڵۆزەکان و ئاوەڕۆکان و حەوزە ناتەندروستەکان خنکان.

 

چوار کەسیان تەمەنیان لەنێوان ١٤ بۆ ٢٠ ساڵدایە و یەکێکیان تەمەنیان لە ٣٨ ساڵدایە لە ٥ پارێزگای جیاوازدا تیزی ئۆزو، ئەلجلفە، ئەلبەلیدە، سەتیف و عەنابە گیانیان لەدەستدا.

 

هەروەها لە ڕۆژی شەممە تا شەوی یەکشەممە لە پارکی سابڵات لە جەزائیر ٥ منداڵ گیانیان لەدەستدا و سێ منداڵی دیکەش لەژێر چاودێری چڕدان.

 

ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە نێوان ٨ بۆ ١٢ ساڵدایە لە گەشتێکی قوتابخانەدا بردران بۆ جەزائیر.

 

بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سکاڵایان لەو ڕووداوانە کردووە، کە نزیکەی هەموو ڕۆژێک ڕوودەدات، هەندێکی دیکە دایک و باوکانیان بە بەرپرسیار دانا لەوەی ڕێگەیان بە منداڵەکانیان داوە لەو ئاوانەدا مەلە بکەن و داوای لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوانە دەکەن.