لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥ ژن کوژراون و سێ ژنیش بە گوماناویی گیانیان لەدەستداوە

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لە باکووری کوردستان و تورکیا ٥ ژن لەلایەن ئەو پیاوانەوە کوژراون کە هاوسەرگیرییان لەگەڵ کردووەو گیان لەدەستدانی سێ ژنیش بە گوماناوی تۆمارکراوە، ژنیکیش برینداربووە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژ بە ڕۆژ کوشتنی نوێی ژنان لە زیادبووندایە لە وڵاتەکەدا، کوشتنی ژنان، توندوتیژی دژ بە ژنان و گیان لەدەستدانی گوماناوی ژنان بەهۆی سیاسەتی پیاوانەوە لە زیادبووندایە.

 

لە نێوان ساڵانی ٢٠١٨ بۆ ٢٠٢٣، هەزاروج ٨٩٧ ژن لەلایەن پیاوانەوە لە باکووری کوردستان و تورکیا کوژراون، لە هەمان ساڵدا، گیان لەدەستدانی هەزارو ١٢٣ ژن بە گوماناوی تۆمارکراوە.

 

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥ ژن لەلایەن ئەو پیاوانەوە کوژراون کە هاوسەرگیرییان لەگەڵ کردوون و سێ ژنیش بە شێوەیەکی گوماناویی گیانیان لەدەستداوە، ژنێک بە چەقۆ بریندار کرا لەلایەن ئەو پیاوەوە کە هاوسەرگیریی لەگەڵدا کردبوو.