بەردەوامی لێکۆڵینەوەکان پێشکەوتنی نوێ لە لێکۆڵینەوەی مردنی ڕۆژین کەبایش ئاشکرا دەکات
لێکۆڵینەوەکان لەبارەی مردنی خوێندکار ڕۆژین کەبایش لە زانکۆی وان یوزنگوێل بەرەو پێشەوە دەچێت، لەگەڵ پشکنینەکانی پزیشکی دادوەری و شیکردنەوەی بەڵگەکان، پارێزەر مەدین تورانتایلاک پشتڕاستیکردەوە، گرتە ڤیدیۆییە بەرزکراوەکانی کامێرای ئەمنی ناوچەکە شیکاری دەکرێن.
وان
بارودۆخی کۆچی دوایی خوێندکاری زانکۆ ڕۆژین کەبایش، لە زانکۆی وان یوزنگوێل، تا ئێستا بە نهێنی ماوەتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن لەسەر ئەو دۆسیەیە، چونکە خێزانەکە داوایەکی فەرمییان پێشکەش کردووە بۆ دووبارە ئەنجامدانی تاقیکردنەوە نوێیەکان.
مەدین تورانتیلاک، پارێزەر لە ڕاگەیاندراوەکەیدا، بۆ ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە، لێکۆڵینەوەکان لەبارەی گیانلەدەستدانی خوێندکار ڕۆژین کەبایش لە زانکۆی یوزنگوێل بەردەوامن، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ڕێکارە تەکنیکییەکان و شیکردنەوەی بەڵگەکان فراوانتر دەبن، ژننیوز ئاماژەی بەوەشکردووە، دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان تا ئێستا نزیکەی ٤١٠ نمونەی دی ئێن ئەیان پشکنیوە بەبێ ئەوەی هیچ هاوتایەک بدۆزنەوە، هەروەها بازنەی توێژینەوەکە هێشتا کراوەیە.
ڕوونیشیکردەوە، گروپی تەکنیکی وەزارەتی داد کە پێشتر کاریان لەسەر دۆسیەکانی نارین کوران و گوڵستان دۆکو کردبوو، گەیشتنە شاری وان و لەگەڵ داواکاری گشتی کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، ئەو ڕاپۆرتەی کە لەلایەن گروپەکەوە ئامادەکراوە سەبارەت بە سنووردارکردنی خێرایی وێستگەی پەخشەکە هەنگاوێکی گرنگە لە ڕەوتی لێکۆڵینەوەکاندا.
هەروەها ئاشکرای کرد، دەسەڵاتداران توانیویانە کوالێتی گرتەی کامێراکان باشتر بکەن، لەو ناوچەیەی دوایین جار ڕۆژین کەبایش بینرابوو، وایکردبوو وردەکارییەکان دەستنیشان بکرێن کە پێشتر ڕوون نەبوون، لە ئێستادا بە وردی شیکارییان بۆ دەکرێت.
لەم قۆناغەدا سەرنج دەخرێتە سەر ئەنجامی توێژینەوەکە لەسەر کەمکردنەوەی ژمارەی وێستگە بنەڕەتییەکان و ڕاپۆرتی داهاتوو لەسەر شیکاری نوێی وێنەکان، چونکە دوو توخمە بناغەین کە ڕەنگە بەشداربن لە ئاشکراکردنی بارودۆخی کەیسەکە.