ئەرەن کەسکین: ئازادکردنی زیندانییە نەخۆشەکان دەبێت هەنگاوی یەکەم بێت بۆ دروستکردنی متمانە

بڕیارە لە مانگی تەمووزدا پڕۆژە یاسایەک سەبارەت بە گەڕانەوەی شەڕڤانان بخرێتە بەردەم پەرلەمانی تورکیا، بەڵام هێشتا ڕەشنووسەکە ئاشکرا نەکراوە، هەروەها هیچ پێشکەوتنێک سەبارەت بە مافی هیوا بۆ زیندانیانی سیاسی بەدی نەهاتووە.

ئەلیف ئاکگول

 

ئیستەنبول-لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد و بەهێزکردنی پرۆسەی دیموکراتیک، بڕیارە پێش پشووی هاوینە پەرلەمانی تورکیا لە ناوەڕاستی مانگی تەمووزدا، ڕەشنووسی یاسایەک کە لە ٨ بۆ ١٠ ماددە پێکهاتووە بخرێتە کارنامەی پەرلەمانی تورکیا، ئەم ڕەشنووسە یاسایە ئامانجی دابینکردنی چوارچێوەیەکی یاساییە بۆ گەڕانەوەی کۆچبەرانی کورد.

 

چاوەڕوان دەکرێت یاساکە باس لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە بکات کە چەکەکانیان دادەنێن، ئەو میکانیزمە یاساییانەی کە لەبەردەستیاندایە و هەموارکردنی پێویست لە یاسا پەیوەندیدارەکاندا، مەزەندە دەکرێت کە حکومەتی تورکیا هەوڵدەدات بەر لە دەستپێکردنی پشووی پەرلەمان، چوارچێوەی یاسایی پێویست کۆتایی پێبهێنێت.

 

لە لێدوانێکیدا، بۆ ئاژانسەکەمان، ئەرەن کەسکین، سەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی تورکیا، هەڵسەنگاندنی بۆ پڕۆژە یاساکە کرد، ئەو لێدوانەی هەفتەی ڕابردووی سەرۆکی گروپی پەرلەمانی پارتی داد و گەشەپێدانی وەبیرهێنایەوە، کە وتی: هێشتا ڕەشنووس و پێشنیارێکی یاسایی ئامادەکراومان لەبەردەستدا نییە، ئەگەر هیچ ڕەشنووسێک نەبوو، ئەوا دەبێت سەرەتا پابەندبوونە یاساییەکان جێبەجێ بکرێن، دەبێت ڕێز لە بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و دادگای دەستووری بگیرێت و زیندانییە نەخۆشەکان ئازاد بکرێن.

 

"ئێمە لەبەردەم دەوڵەتێکداین کە پێچەوانەی یاسای نووسراو مامەڵە دەکات”

ئەرەن کەسکین ئاماژەی بەوەدا، کە گفتوگۆکانی دەوروبەری هەموارکردنە یاساییەکان هێشتا لەسەر بنەمای هیچ دەقێکی یاسایی بناغەی دانەنراوە، داوای پابەندبوونی بە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانی دووپاتکردەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، کەس بە وردی نازانێت یاساکە چی دەبێت، هەر بۆیەش دەقێکی نووسراومان نییە، بەڵام ئەوەی دەمەوێت جەختی لەسەر بکەمەوە ئەوەیە کە کۆماری تورکیا چەندین ڕێککەوتنی نێودەوڵەتیی واژۆکردووە، بۆ نموونە ڕێککەوتننامەی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ بڕگەگەلێکی لەخۆگرتووە کە ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی کۆبوونەوە مسۆگەری دەکەن، بەڵام دەوڵەتی تورکیا بەردەوام ئەو پابەندبوونانە پێشێل دەکات کە واژۆی لەسەر کردووە.

 

دووپاتکردەوە، تورکیا وەک لایەنێکی ئەم ڕێککەوتننامەیە پابەندە بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، هەروەها بڕیارەکانی دادگای دەستوری، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە مامەڵە لەگەڵ دەوڵەتێک دەکەین کە تەنانەت ئەو بڕیارانە جێبەجێ ناکات و زۆرجار بە پێچەوانەی یاسای نووسراو مامەڵە دەکات.

 

“هیچ ئاستەنگێک نییە لەبەردەم ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش”

پارێزەر و چالاکوانی مافی مرۆڤ ئیرن کیسکین جەختی لەوە کردەوە کە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئێستای دادگا دەبێت پێش هەر یاسایەکی نوێ بێت، جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر دەوڵەت بیەوێت متمانە دروست بکات، سەرەتا دەبێت هەنگاوی کۆنکرێتی سەبارەت بە دەستگیرکراوان و زیندانییە نەخۆشەکان بنێت.

 

ئەو پێی وایە "بۆ ئەوەی دەوڵەت قەناعەت پێکەر بێت، سەرەتا دەبێت چەند هەنگاوێکی بنەڕەتی بنێت. هەموو ئەوانەی ئێستا زیندانیکراون و بڕیاریان لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا یان دادگای دەستووری وەرگرتووە، دەبێت ئازاد بکرێن. عوسمان کاڤالا، سەلاحەدین دەمیرتاش، فیگەن یوکسەکداغ، و جان ئەتالای بە شێوەیەکی نایاسایی دەستبەسەرن".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "بۆ نموونە پێویست بە یاسایەکی نوێ ناکات بۆ ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش، ئەگەر زیندانییەک سزا درابێت، دەتوانرێت بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەری و بڕیارێکی دادوەر کە سەرپەرشتی جێبەجێکردنی سزاکان دەکات ئازاد بکرێت، ئەگەر لە دەستبەسەرکردنی پێش دادگاییکردندا ڕاگیراون، دادگا دەتوانێت بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی پزیشکی بڕیاری ئازادکردنیان بدات".

 

ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی "سەدان زیندانی نەخۆش لەم دۆخەدا هەن، بەپێی داتاکانی لیژنەی زیندانەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ زیندانی نەخۆش هەن، کە بەشێکی زۆریان بەدەست بارودۆخی تەندروستی سەختەوە دەناڵێنن، و هێشتا ئازاد نەکراون، سەرەڕای ئەوەی هیچ بەربەستێکی یاسایی نییە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە".

 

"هێشتا هیچ هەنگاوێک بۆ دروستکردنی متمانە نەنراوە"

ئیرین کەسکین ئاماژەی بەوەدا کە ڕەنگە یاسای تایبەت بۆ ئەو کەسانە دابڕێژرێت کە دادگایی دەکرێن لە دۆسیەکانی پەیوەست بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) یان ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە دروستکردنی کەشوهەوای متمانە تەنها بە جێبەجێکردنی پابەندبوونە یاساییە هەبووەکان بەدەست دێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێستا باس لە یاسایەکی تایبەت دەکەن، و بەدڵنیاییەوە دەکرێت یاسایەکی لەو شێوەیە دەربکرێت. ڕەنگە یاسایەک هەبێت کە ڕێگە بەو کەسانە بدات کە دادگایی دەکرێن لە دۆسیەکانی پەیوەندیدار بە پارتی، یان ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات یان ناوچە جێناکۆکەکان نیشتەجێن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە و سوودمەندبن لەم ڕێوشوێنانە، سوودیان لێ وەربگرن. لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەی پێویستە، هەڵسەنگاندن و دەرکردنی یاسایەک کە زیندانییە نەخۆشەکان و سەرجەم زیندانیانی سیاسی لەخۆبگرێت".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "زیندانییە سیاسییەکان لە ئێستادا لە زیندانەکاندا لەژێر هەلومەرجێکی زۆر ناڕەوادا خەریکی خەسارەتن. بۆیە پێموایە ئەولەویەت دەبێت جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و دادگای دەستووری بێت، و دەستبەجێ ئازادکردنی زیندانییە نەخۆشەکان، تەنانەت پێش ئەوەی تاوتوێی هەر یاسایەکی دیاریکراویش بکرێت. تەنها ئەو کاتە دەتوانرێت متمانە بنیات بنرێت، چونکە ئەمڕۆ هیچ شتێکمان نییە متمانەی لەسەر دروستبکەین، تەنها ئەو لێدوانانە بێت کە پێدەچێت". بۆ کڕینی کات دیزاین کراوە."

 

"مافی هیواخوازی، چاکە نییە، بەڵکو پابەندبوونێکی یاساییە"

ئەرەن کیسکین، پارێزەر و چالاکوانی مافی مرۆڤ جەختی لەوە کردەوە، کە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئێستای دادگا دەبێت پێش هەر یاسایەکی نوێ بێت، ئەگەر دەوڵەت بیەوێت متمانە دروست بکات، سەرەتا دەبێت هەنگاوی بناغەی سەبارەت بە دەستگیرکراوان و زیندانیانی  نەخۆش بنێت.

 

ڕوونیکردەوە، بۆ ئەوەی دەوڵەت باوەڕ پێکەر بێت، سەرەتا دەبێت چەند هەنگاوێکی بنەڕەتی بنێت، هەموو ئەوانەی ئێستا زیندانیکراون و بڕیاریان لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا یان دادگای دەستووری وەرگرتووە، دەبێت ئازاد بکرێن، عوسمان کاڤالا، سەلاحەدین دەمیرتاش، فیگەن یوکسەکداغ، جان ئەتالای بە شێوەیەکی نایاسایی دەستبەسەرن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ نموونە پێویست بە یاسایەکی نوێ ناکات بۆ ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش، ئەگەر زیندانییەک سزا درابێت، دەتوانرێت بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەری و بڕیارێکی دادوەر کە سەرپەرشتی جێبەجێکردنی سزاکان دەکات ئازاد بکرێت، ئەگەر لە دەستبەسەرکردنی پێش دادگاییکردندا ڕاگیراون، دادگا دەتوانێت بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی پزیشکی بڕیاری ئازادکردنیان بدات.

 

هەروەها بە ئاماژەدان بەوەی سەدان زیندانی نەخۆش لەم دۆخەدا هەن، بەپێی داتاکانی لیژنەی زیندانەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، زیاتر لە ١٥٠٠ زیندانی نەخۆش هەن، کە بەشێکی زۆریان بەدەست بارودۆخی تەندروستی سەختەوە دەناڵێنن، هێشتا ئازاد نەکراون، سەرەڕای ئەوەی هیچ بەربەستێکی یاسایی نییە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە.

 

"هێشتا هیچ هەنگاوێک بۆ دروستکردنی متمانە نەنراوە"

ئەرەن کەسکین وتی: ڕەنگە یاسای تایبەت بۆ ئەو کەسانە دابڕێژرێت کە دادگایی دەکرێن لە دۆسیەکانی پەیوەست بە پەکەکە یان ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن، بەڵام دروستکردنی کەشی متمانە تەنها بە جێبەجێکردنی پابەندبوونە یاساییە هەبووەکان بەدەست دێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا باس لە یاسایەکی تایبەت دەکەن، بەدڵنیاییەوە دەکرێت یاسایەکی لەو شێوەیە دەربکرێت، ڕەنگە یاسایەک هەبێت کە ڕێگە بەو کەسانە بدات کە دادگایی دەکرێن لە دۆسیەکانی پەیوەندیدار بە پەکەکە یان ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات یان ناوچە جێناکۆکەکان نیشتەجێن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە و سوودمەندبن لەم ڕێوشوێنانە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەی پێویستە، هەڵسەنگاندن و دەرکردنی یاسایەک کە زیندانییە نەخۆشەکان و سەرجەم زیندانیانی سیاسی لەخۆبگرێت.

 

جەختی لەوە کردەوە، زیندانییە سیاسییەکان لە ئێستادا لە زیندانەکاندا لە ژێر هەلومەرجێکی زۆر ناڕەوادان، بۆیە پێموایە یوکەمایەتیدان دەبێت جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و دادگای دەستووری بێت، دەستبەجێ ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش، تەنانەت پێش ئەوەی گفتوگۆی هەر یاسایەکی دیاریکراویش بکرێت، تەنها ئەو کاتە دەتوانرێت متمانە دروست بێت، چونکە ئەمڕۆ هیچ شتێکمان نییە متمانەی پێی بێت، جگە مە لێدوانگەلێک کە پێدەچێت ئامانجیان کڕینی کات بێت.

 

"مافی هیوا چاکە نییە، بەڵکو پابەندبوونێکی یاساییە"

هەروەها باسی لە گفتوگۆ بەردەوامەکانی دەوروبەری بەناو "مافی هیوا" و بارودۆخی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کرد و جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە ئەم بابەتانە وەک ئەرکی یاسایی مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت نەک وەک خەڵاتێک کە دەوڵەت پێی بەخشیوە، مافی هیوا وەک دیارییەک لەلایەن دەوڵەتەوە پێشکەش دەکرێت، کە ئەمەش نادروستە، ئەوە ئەرکێکی یاساییە، تورکیا پێشتر لەو بارەوە شەرمەزار کراوە، دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپاش دووپاتی کردووەتەوە، لە دۆسیەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و لە حاڵەتەکانی دیکەدا، کە هێشتنەوەی کەسێک بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٥ ساڵ لە زیندان بەبێ هیچ ئاسۆیەکی ئازادکردن یان پێداچوونەوە بە واتای بێبەشکردنی مافی هیوا.

 

وتی: ئەگەر کەسێک بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٥ ساڵ بەبێ هیچ هیوایەک لە زیندان بهێڵدریتەوە، دادگای ئەوروپا ئەمە بە جۆرێکی ئەشکەنجەدان دەزانێت، بۆیە دەوڵەت پابەندە بە هەموارکردنی یاسایی، بەڵام ئەمە وەک چاکەیەک یان کردەوەیەکی میهرەبانی لەلایەن دەوڵەتەوە پێشکەش بە خەڵک دەکرێت، لەکاتێکدا لە ڕاستیدا ئەرکێکی یاساییە کە بە شێوەیەکی دروست ڕوون نەکراوەتەوە.

 

سەبارەت بە پرسی پێگەی یاسایی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، وتی: دانوستاندنەکان بەڕێوەبچن، هەموارکردنی یاسایی بکرێت یان نا، بەڵام ئەگەر چاکسازیی یاسایی پەسەند بکرێت و دەوڵەت پابەند بێت بە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان، ئەوا دەکرێت بە ڕوونتر و ئاسوودەترەوە گفتوگۆی ئەو پرسانە بکرێت.

 

سەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی تورکیا، ئەرەن کەسکین، لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئێمە لە بۆشاییدا قسە دەکەین، چونکە پێویستە سەرەتا ڕەشنووسێک یان پێشنیارێکی فەرمی بخرێتە بەردەم ڕای گشتی بۆ ئەوەی هەمووان بتوانن بۆچوون و دژە پێشنیازی خۆیان پێشکەش بکەن، بەڵام هێشتا هیچ ڕەشنووسێک نییە، تەنها چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، سەرۆکی گروپی پەرلەمانی پارتی داد و گەشەپێدان، عەبدوڵا گولەر، ڕایگەیاند، کە ئەوان نەیانکردووە، تا ئێستا ڕەشنووسێک ئامادە نەکراوە، ئەوا حکومەت دەبێت سەرەتا ئەرکە یاساییەکانی خۆی جێبەجێ بکات و پابەند بێت بە بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و دادگای دەستوری و زیندانییە نەخۆشەکان ئازاد بکات و میکانیزمی دواتر پڕۆژە یاسای یاسایی خۆی بخاتەڕوو.