لە مانگی تشرینی یەکەمدا ٤٨ ژن کوژراون
بەپێی ڕاپۆرتی مانگی تشرینی یەکەمی پلاتفۆرمی کوشتنی ژنان ڕادەگرین ، ٤٨ ژن کوژراون، ٢٣ ژنیش بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
ناوەندی هەواڵ
پلاتفۆرمی کوشتنی ژنان ڕادەگرین "KCDP" لە ڕاپۆرتی مانگی تشرینی یەکەمدا ڕایگەیاند، ٤٨ ژن کوژراون و 23 ژنیش بەشێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ڕاگەیەندراوە، ١٠ لەو ژنانە بەهۆی ئەوەی دەیانویست هاوژینەکانیان بەجێبهێڵن کوژراون، ڕەتیانکردووەتەوە ڕێکبکەون و هاوسەرگیری بکەن و پەیوەندیان هەبێت، سێیان بەبیانووی ئابووری کوژراون، سێیان خۆیان کوشتووە، یەک ژن بەبیانووی سوکایەتی کردن، تا ئێستا دیاری نەکراوە کە ٣١ ژنیان بە چ بیانوویەک کوژراون.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، تا دیاری نەکرێت کێ ئەو ژنانەی کوشتووە، تا دادگایییەکی دادپەروەرانە ئەنجام نەدرێت، تاوانباران و بکوژەکان سزا نەدرێن، و ڕێوشوێنی پێویست نەگیرێتەبەر، ئاستی توندوتیژی دەگۆڕێت و بەردەوام دەبێت.
ئاماژە بەوەکراوە، خەبات بۆ ڕێگریکردن لە تاوانەکانی دژ بە ژنان بەردەوام دەبێت.