دانیشتنی دۆسیەی ئامینە شەنیاشار دواخرا

 دانیشتنی دۆسیەی ئامینە شەنیاشار کە لەسەر بنەمای سکاڵای پۆلیس کرایەوە دواخرا.

ڕەحا

 

ڕۆژی ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨، هاوژین و دوو کوڕی ئامینە شەنیاشار لە پرسوسی شاری ڕەحا لەلایەن کەسوکار و لایەنگرانی پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە ئیبراهیم حەلیل یەڵدزەوە کوژران، بەهۆی سکاڵای پۆلیس مەلیکە ئاکیلدیز، دۆسیەیەک لەسەر ئامینە شەنیاشار بە تۆمەتی "سووکایەتیکردن" و "ڕێگریکردن لە ئەنجامدانی ئەرکی خۆی" تۆمارکرا، دانیشتنی دۆسیەکە لە دادگای گشتیی تاوانەکانی پێنجەمی شاری ڕەحا بەڕێوەچوو.

 

ئەو ڕووداوەی کە باسی لێوە دەکرێت لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ڕوویدا، کاتێک ئامینە شەنیاشار و کوڕەکەی فەریت شەنیاشار درێژەیان بە ئێشکگری دادپەروەری دا، لە میانی ئێشکگری دادپەروەری لەبەردەم دادگای ڕەحا، پۆلیس پانکارتی "دادپەروەری بۆ بنەماڵەی شەنیاشار، دادپەروەری بۆ هەمووان"یان لابرد و لە فەریت شەنیاشاریان دا.

 

لەسەر سکاڵای پۆلیسێک بەناوی مەلیکە ئایلدیز کە لە کاتی ڕووداوەکەدا لەوێ بووە، دۆسیەیەک لە دژی ئامینە شەنیاشار تۆمار کراوەم دانیشتنەکە بە ناسنامە دەستیپێکرد، ئەحمەد تاش، پارێزەری ئامینە شەنیاشار ئامادەبوو، بەڵام دایکە شەنیاشار و ئەفسەری پۆلیسی مەلیکە ئایلدز ئامادە نەبوون.

 

 دانیشتنی دۆسیەکە بە داواکاری دیاریکردنی ناونیشان، بۆ ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٥ دواخرا.