لە کتێبخانەى گشتى کۆیە چالاکییەکی هاوبەش بۆ بنبڕکردنی توندوتیژی خێزانی بەڕێوەچوو

بە مەبەستی کەمکردنەوەی توندوتیژی خێزانیی و بوونی خێزانێکی ئاسودە، لە کتێبخانە گشتى کۆیە سیمینارێک بەڕێوەچوو.

شلێر کۆیى

 

کۆیە_لەناوچوونی ئارامیی خێزانی و زیادبوونی گرفتە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان، خێزانی خستووەتە سەر ڕێڕەوێکی پڕ لە ئاڵنگاری. لەم چوارچێوەیەدا و بە ئامانجی دروستکردنی کەشێکی ئاسودەو کەمکردنەوەی توندوتیژی، ڕێکخراوی ئۆسکار بۆ پەرەپێدانی توانای خانمان بە هاوکاری بەشی دەروونزانی لە زانکۆی کۆیە، سمینارێکی تایبەتیان بۆ ژنان و ئامادەبووانی شاری کۆیە سازکرد.

 

 

ڕوناک سەلاح، بەرپرسی ڕێکخراوى ئۆسکار بۆ پەرەپێدانى تواناى خانمان, سەبارەت بەچالاکیەکانیان وتى: ئەمرۆ هەستاوین بە سازدانى سمینارێک بۆ ژنانى کۆیە بەهیواى سود بینین بۆ کەم کردنەوەى گرفتە هەنوکەیەکان، ئەو سمینارە بەهاوکارى بەشى دەرونزانى زانکۆى کۆیەیەو ئێمە بەردەوام دەبین لەو جۆرە سمینارانە وهەرجارەو بابەتێک  ئامادەدەکەین کە بۆهەمو کەسێک ببێت نەک تەنیا بۆ ژنان بەڵکو بۆهەمو تەمەنەکان لە  گەورەو بچوک پیاوانیش.

 

هاژە تەها، خاوەن براوانامەی دکتۆرا لە بەشى پەروەردەو دەروونزانى لەزانکۆى کۆیە سەبارەت بە پرسیارى ئایا خێزانى ئاسودە چەندە توندووتیژى کەم دەکاتەوە وتى: خێزانى ئاسودە تاچەند دەبێتە کەم کردنەوەى توندوو تیژى لەنێوان دوو هاوسەر یان منداڵەکان, بۆیە بەراى من خێزانى ئاسودە واتە ژنێکى ئاسودەمان هەبێت لەناو ماڵ ژنىش کەى ئاسودە دەبێت کاتێک پیاوەکەى هاوکارى بکات پاڵپشتى بکات, لە زۆربەى شتەکان و رێکەوتن هەبێت لەنێوانیان بۆنمونە بابەکە دەڵێ هەردەبێ منداڵەکە نوێژ بکات دایکەکە دەڵێ جارێ نا مەبەستم لێرە هاوڕا نەبن چونکە ئەو هاوڕانەبونە گرفتى لێدەکەوێتەوە بەڵام گەر گفتوگۆ بکەن لەنێوان خۆیان ئەوکاتە دەگەنە چارەسەرێک.

 

"دەبێت ڕێز هەبێت لەنێوان هاوژینەکان"

ئاماژەی بەوەشکرد، خێزانى ئاسودە بەوە ئاسودە دەبێت کە ڕێز هەبێت لەنێوان هاوژینەکان کە یەکیان بینى ئەو هەڵچووە بێدەنگ بێت لەوکاتە تا کاتێکى گونجاو دەبینەوە بۆ قسەکردن لەسەرشتەکان بێ هەڵچوون، ئەوەش بەو واتایەی نا پەردە پۆش بکرێت چونکە وەک لەکوردەوارى دەلێن (کەجام پڕبوو لێى دەڕژێت) چونکە هیچ کەسێک بێ هەڵچوون نابێت بەڵکو دەبێت تەکنیکێک بدۆزنەوە بۆ چارەسەرى، چونکە هەردووکیان فشاری کارو ئیشى دەرەوەیان لەسەرە، ژنیش وەک پیاو کە لەدەرێ دێتەوە جارى وایە توڕە دیارە بەهۆى فشارى دەرەوەى لە کارەکەى، بۆیە گە ڕێکەوتن هەبێت بەگفتوگۆ کەمترین توندوتیژى رودەدات، بەڵام کە دەوترێت خێزانى ئاسودە واتای وانیە هەموو تەواو بێ گرفتین بەڵکو هەموو کەسێک غەریزەى شەرو ئاشتى لەناخ داهەیە، بەڵام  گەر وەک دوو هاوژین توانیمان ئەوانە ببڕین ئەوە منداڵەکانیشمان سبەی کە دەچنە ناو ماڵى خۆیان خێزانێکى ئاسودە دەبن، هاوکات نابێت پیاو ژنەکەى کۆنتروڵ بکات و ژنیش بەهەمانشێوە چونکە هەردووک لەدەرێن هەردووک هاورێى کاریان هەیە لە هەردوو رەگەز نابێت ئەوانە ببنە گرفت، چونکە هەریەکێک لەو خێزانە چى پێخۆشە بۆخۆى دەبێت بۆ هاوژینەکەشی پێخۆشبێت، دڵنیام گەر بەو شێوە بێت توندوتیژى کەم دەبێت.

 

جوان بەهادین، خاوەن بڕوانامەى دکتۆرا لەبەشى دەرونزانى زانکۆى کۆیە سەبارەت بە سیمینارەکە وتى: گەربمانەوێت بگەڕێین بەدواى خێزانێکى ئاسودەدا دەبێت بیرکردنەوەیەکى درووستمان هەبێت، چونکە بیرکردنەوەکانمانە وامان لێدەکات شێوازى ژیانمان دیارى بکات بۆیە زانایەک دەڵێت کۆمەڵگە یان مرۆڤێک بەرهەم دەهێنێت یا کۆمەڵێک گرێ، بۆیە لەم سمینارە باسی کۆمەلێک بیرکردنەوەمان کرد کە وادەکات خێزانەکان ئاسودە بژین بۆیە بیرکردنەوەى ئەرێنى گرنگە لەکاتى کێشەکان.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا جوان بەهادین ئاماژەى بەوەشکرد کە نابێت  هەرلایەنى نەرێنیەکە وەربگرین و باسی بیرکردنەوەى خورافیمان کرد کە زۆر جار کیشەى لێ دەکەوێتەوە وادەکات مرۆڤ نەتوانێت ئاسودە بژێت، بەتایبەت دایکان دەبێت خۆیان بەدووربگرن لەو بیرکنەوە خورافیانە چونکە راستەو خۆ دەگوازرێتەوە بۆ منداڵەکانى .