لە کریت کەشتییەکی کۆچبەران ژێرئاو کەوت و ٥ کەس گیانیان لەدەستدا
کەشتییەک کە ٨٠ کۆچبەری تێدابوو لە کەناراوەکانی گاڤدا لە باشووری کریت ژێرئاو کەوت.
ناوەندی هەواڵ
کەشتییەکی هەڵگری کۆچبەران لە کەناراوەکانی گاڤدا لە باشووری کریت نوقم بوو، لە ئەنجامدا ٥ کەس گیانیان لەدەستدا و دیاریکرا کە ژمارەیەکی زۆر کەس بێسەروشوێنن.
بەپێی هەواڵی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی یۆنانی ERT، ئەو کەشتییەی کۆچبەرەکانی هەڵگرتبوو لەکاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە یۆنان نوقم بووە.
تیمەکانی ئاسایشی دەریای یۆنان چوونە شوێنی ڕووداوەکە، لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردندا، دەرکەوت کەشتییەکە ٨٠ کەسی تێدابووە.