لە کەرکوک ژنێکی تەمەن ٢٦ساڵ بەدەستی برا پۆلیسەکەی کوژرا

ژنێکی گەنجی تەمەن ٢٦ ساڵ لەلایەن برا تەمەن ٢١ ساڵەکەی کوژراو بکوژ بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتووە.

ناوەندی هەواڵ 

 

کوشتنی ژنان بەدەستی باوک، براو هاوژین بەردەوامی هەیەو لە نوێترین ڕووداودا ژنێکی گەنج لە کەرکەک لەلایەن براکەیەوە کوژرا.

 

شەدە بەشیر، چالاکوانی ژنان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوک دەربارەی ئەو ڕووداوە نووسیویەتی: سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک ئاماژەی بەوەکردەووە، بەیانیی ئەمڕۆ بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە گەڕەکی حسابات، گەنجێکی ٢١ ساڵ کە پیشەی پۆلیسە، خوشکە تەمەن ٢٦ ساڵەکەی خۆی بە گولـلە کوشت و بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتووە.