لە کەلار تەرمی ژنێک بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە
تەرمی ژنێکی تەمەن ٣٢ ساڵ لە ماڵەکەی خۆی لە شارەدێی پێبازی سەربە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان دۆزرایەوە.
ناوەندی هەواڵ
بەدەر لەوەی کوشتنی کوشتنی ژنان بەهۆی عەقڵیەتی پیاوسالاری بووەتە هەواڵێکی ڕۆژانە، گیان لەدەستدانی گوماناوی ژنان بەهەمانشێوە ڕێژەکەی روو لەزیادبوونە.
شەوی ڕابردوو تەرمی ژنێک لە ماڵەکەی خۆی لە شارەدێی پێبازی سەربە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان دۆزرایەوە
بەپێی زانیارییەکان، ژنەکە ناوی ئێران محەمەدە، تەمەنی ٣٢ ساڵە و هاوسەرگیریی نەکردووە، تەرمەکەی بە هەڵواسراوی لە ماڵەکەی خۆی دۆزراوەتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، ژنێکی دیکە لە گوندی تازەدێی گەرمیان لە لایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا.