لە کامپی مەخمور کار و چالاکییەکان بۆ ٨ی مارس راگەیەندرا
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کامپی مەخمور کار و چالاکییەکانی بۆ ٨ی مارس ڕاگەیاند و ئاماژەیان بەوەدا پیویستە ژنان لە بەرامبەر زوڵم و توندوتیژی بێدەنگ نەبن.
ناوەندی هەواڵ
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودیم ئەنجومەنی عشتار، لە بەیاننامەیەکدا چالاکییەکانی ٨ی مارسی ڕاگەیاند، و کۆنگرەکەشیان بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی سەرجەم پاکڕەوانی تاڤگەری ئازادی کوردستان دەستپێکرد.
بەیاننامەی ئەنجومەنی عەشتار لەلایەن هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی دیموکراتیک،چیچەک جەنگیزەوە خوێندرایەوە و تێیدا هاتبوو: "ئێمە وەک گەلی کورد و ژنانی جیهان، لە مانگی بەهاردا هەشتی مارس پیرۆز دەكەین و هەموو ساڵێک لە کامپی مەخموور، لە دەستپێکردنی مانگی ئازاردا، چالاكییەكانی هەشتی مارس ڕادەگەیەنین".
چالاکییەکانی ئەنجومەنەکە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا خرایە ڕوو بەم شێوەیە:
لە سێی ئازاردا، پێشانگایەک نمایش دەکرێت.
لە ڕۆژی پێنجی ئازاردا، سیمینارێک لەسەر گرنگیی هەشتی مارس ساز دەکرێت.
بە ڕێبەرایەتیی (TJCD) ڕۆژی حەوتی ئازار، ڕێپێوانێک ڕێکدەخرێت و هەموو ژنانی کامپەکە بە جلی کوردییەوە، هەشتی مارس پیرۆز دەکەن.
ت.پ