لە جەزائیر لە ماوەی ساڵێکدا ٥هەزار و ٤١٢ ژن توندوتیژییان بەرامبەر کراوە

بەپێی ئامارە فەرمییەکان دەربارەی توندوتیژییەکانی ساڵی ٢٠٢١ لە جەزائیر، ئاماژە بەوەکراوە کە لە ماوەی ساڵێکدا ٥ هەزار و ٤١٢ ژن توندوتیژیان بەرامبەر کراوە.

جەزائیر

لەلایەن یەکەی ئاسایشی نەتەوەیی جەزائیرەوە داتای فەرمیی توندوتیژی خێزانی بڵاوکراوەتەوەو بەپێی ئەو داتایە لەساڵی ٢٠٢١دا ٥ هەزارو ٤١٢ ژن بەهۆی توندوتیژییەوە سەردانی دەزگا فەرمییەکانیان کردووە.

 

بەپێی ئامارەکە چوار هەزار ژن بەهۆی توندوتیژی جەستەییەوە داوایان لە دامەزراوە فەرمییەکان کردووە و هەزار و ٥٧٣ ژن لە لایەن ئەو پیاوانەوە توندوتیژییان بەرامبەر کراوە کە هاوسەرگیریان لەگەڵ کردوون.

 

 ٢٨کۆمەڵکوژیی ژنان، ٢١ ڕفاندن

لەو وڵاتەی کە هەزار و ١٣٧ حاڵەتی دەستدرێژیی تۆمارکراوە ٩١ سکاڵا لە گێچەڵکردن و ٦٧ دەستدرێژی سێکسی تۆمارکراوە، . هەروەها ٢٨ ژن کوژراون و ٢١ ژنیش ڕفێندراون.