لە هەولێر ژنێک و منداڵێک بە کەوتنە خوارەوە بە گوماناوی گیانیان لەدەستدا

لە یەکێک لە کۆمەڵگەکانی نێشتەجێبوونی هەولێر ژنێک و منداڵێک کەوتنەخوارەوە و دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

گیان لەدەستدانی گوماناوی ژنان لە زیادبووندایەو کەوتنە خوارەوە لە شوێنە بەرزەکانەوە گومانی زیاتری دروست کردووە، زۆربەی کات بکوژانی ژن بۆ دەرچوون لە یاسا و سزا نەدان پەنا بۆ ئەم ڕێگایە دەبەن.

 

 

شەوی ڕابردوو٢٢ی تەمووز، لە کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون لە شارەدێی کەسنەزان کە دەکەوێتە سەر ڕێگەی سەرەکیی کۆیە – هەولێر، ژنێک و منداڵێک لە نهۆمی هەشتەمی باڵەخانەیەکەوە کەوتنە خوارەوەو گیانیان لەدەستدا.

 

بەپێی زانیارییەکان ژنەکە عەرەبە و منداڵەکە هی خۆی بووە.

 

تا ئێستا پۆلیس لەو بارەیەوە زانیاری بڵاو نەکردووەتەوەو هیچ وتەیەک نەدراوە.