لە هەولێر ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا
لە هەولێر ژنێک پاش ئەشکەنجەدانی لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە چەند گوللـەیەک کوژرا.

ناوەندی هەواڵ
ئەشکەنجەدان و کوشتنی ژنان بەهۆی عەقڵیەتی پیاوسالارییەوە بەردەوامی هەیە، ژنان بەدەستی پیاوانی ناو خێزانەکانیان کە باوک، برا، هاوژین و کەسوکاریانن دەکوژرێن.
شەوی ١٢ی تەمووز، فریشتە سەعدی، پاش ئەشکەنجەدانی بە زیاتر لە ٩ گولـلە کلەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژراو، لە چۆڵەوانیەکی ناحیەی شاوێس تەرمەکەی فڕێدرا.
بەپێی زانیارییەکان، ماوەی ١٨ رۆژ بوو بەهۆی کێشەکانی، فریشتە چووبووە ماڵی باوکی و داوای جیابوونەوەی کردبوو، بەڵام دوو ڕۆژ پێش رووداوەکە بۆ لای هاوژینەکەی گەڕابووەوە، هاوژینەکەی بەر لە ماوەیەک هەڕەشەی کوشتنی کەسوکاری لە فریشتە کردوە و هەر بەوهۆیە و لە ترسی گیانی کەسوکاری گەڕاوەتەوە لای هاوژینەکەی.
لەدوای رووداوەکە تۆمەتبار ویستویەتی بۆ سنوری شاری دهۆک هەڵبێت، بەڵام لەڕێگە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی سەبارەت بە ڕووداوەکە دەستیپێکردوە.