کەمپەینی بە جینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان دەستی پێکرد
بە مەبەستی بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ٣ـی ئابی ٢٠٢٤ کەمپەینی دیجیتاڵی نێودەوڵەتی کۆکردنەوەی واژۆ دەستیپێکرد، کەمپەینەکە بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، ڕووسی، ئینگلیزی و ئەڵمانییە.

ناوەندی هەواڵ
لەگەڵ نزیکبوونەوەی ١١ـیەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی ٣ـی ئابی ٢٠٢٤ لەسەر ئێزدییەکان، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شنگال، بۆ ئەوی کۆمەڵکوژییەکە وەک جینۆساید بناسێندێت، کەمپەینی کۆکردنەوەی واژۆ دەستپێکرد.
لە ١٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شنگال لە گۆڕستانی شەهید دژوار-شەهید بەرخۆدان کامپینی کۆکردنەوەی واژۆی دەستپێکردبوو و لە سەرانسەری شنگالیشدا واژۆ کۆکرایەوە، ئەمساڵیش ئیدارەی بە ناونیشانی “‘yezidigenocide.com’” کامپەینەکە بە دیجیتاڵی کرا.
کەمپینەکە بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، ڕووسی، ئەڵمانی و ئینگلیزییە، نەک تەنها ئێزدییەکان بەڵکو هەر کەسێک لە دژی جینۆسایدە و مرۆڤپارێز و ئازادییخوازە لە سەرانسەری جیهاندا دەتوانێت واژۆ بکات.
تەنانەت دوای ١١ ساڵ بەسەر ئەو کۆمەڵكوژییە، هێشتا چارەنووسی هەزاران کەس نادیارە، هێشتا چاوەڕێی هەڵدانەوەی زۆرێک لە گۆڕەبەکۆمەڵەکان لە شنگال دەکرێت و پشکنینی دی ئێن ئەی زۆرێک لە قوربانییەکان لە سەنتەری پزیشکی داد لە بەغداد ئەنجام دەدرێت، ئێستاش هەزاران ژن و منداڵی ئێزدی لە دەستی داعش و گرووپە چەتەکاندان، هێشتا هەزاران ئێزدی لە کامپەکاندا لە بارودۆخێکی سەختدا دەژین، ئێزدییەکان بەهۆی کۆمەڵکوژییەکەوە ئاوارەبوون، وەک پەنابەر و ئاوارە، مەترسی ‘جینۆسایدی کولتووری’ـیان لەسەرە. بە هۆی ئاستەنگییەکانی پەدەکەوە، ئاوارەکان ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ شنگال.
تا ئێستا ١٥ وڵات کۆمەڵکوژی ٣ـی ئابی کە ئێزدییەکان وەک ‘کۆمەڵكوژی ٧٤’ دەیناسێنن، وەک ‘جینۆساید’ ناساندووە، بەڵام عێراق هێشتا ئەم کۆمەڵكوژییە کە بەرپرسیارە لێی، بە ‘جینۆساید’ نەناساندووە، هەرچەندە لە پەرلەمانی عێراق خرایە بەرنامەی کارەوە، بەڵام لەسەر داوای پەدەکە جارێکی دیکە ڕاگیرا.
بەهۆی ئەوەی ئەو کۆمەڵکوژییە بە جینۆساید هەژمار دەکرێت، هێشتا مافی بەرگریکردن و خۆبەڕێوەبەریی ئێزدییەکان دانپێدانەنراوە و تاوانبارانی ئەو کۆمەڵكوژییە و ئەوانەی شنگالیان نەپاراستووە، لێپرسینەوەیان لەگەڵدا نەکراوە، جگە لەوەش هێشتا قەرەبووی مادی و مەعنەوی ئێزدییەکانی شنگال نەکراوەتەوە، بۆ ئەوەی هەموو ئەمانە جێبەجێ بکرێن، پێویستە عێراق کۆمەڵكوژی ٣ـی ئاب وەک ‘جینۆساید’ بناسێنێت.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شنگال ئامانجی کۆکردنەوەی یەک ملیۆن واژۆیە، داوا لە ئێزدییەکانی باشوور و عێراق و هەروەها سەرجەم ئێزدییەکانی وڵات و ڕەوەندیش دەکات، کە بەشداری لە کامپەینەکەدا بکەن. داوا لە هەموو ئازادییخوازان و مرۆڤپەروەران کراوە کە بە واژۆکردن ڕێگە لە کۆمەڵكوژی و مەترسیی نوێ لەسەر ئێزدییەکان بگیردرێت.
هەموو کەسێک دەتوانێت لە ڕێگەی بەستەری‘yezidigenocide.com’ واژۆ بکات، دوای چوونە ناو ماڵپەرەکە زمانەکە هەڵبژێریت و لە لاپەڕەی سەرەکیدا ناو و ئیمەیڵ و شار و وڵاتی نیشتەجێبوون بنووسێت و پێشکەشی بکات.دەرئەنجامی کامپەینەکە ڕەوانەی پەرلەمانی عێراق و حکومەتی عێراق و نەتەوەیەکگرتووەکان و زۆرێک لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ دەکرێت.
دەتوانن لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە بەشداری کامپینەکە ببن: