لە هەولێر وانەبێژانی لادراو گردبوونەوە
وانەبێژانی لادراوی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم لە هەولێر گردبوونەوە و وتیان: ژمارەمان لە نێوان هەزار و ٥٠٠ بۆ دوو هەزار وانەبێژدایە و داوادەکەین بە گرێبەست دابمەزرێینەوە.
ناوەندی هەواڵ
وانەبێژانی لادراوی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم لەشاری هەولێر بەهۆی دانەمەزراندنیان بەشێوەی گرێبەست گردبوونەوەو ڕایانگەیاند، ژمارەمان لە نێوان هەزار و ٥٠٠ بۆ دوو هەزار وانەبێژدایە و داوا دەکەین بە گرێبەست دابمەزرێینەوە.
بەشداربووانی گردبوونەوەکە وتیان: داوا دەکەین بە شێوازی گرێبەست دابمەزرێین و وەڵامی خزمەت و هاوکارییەکانمان لە کەرتی پەروەردەدا بە لادانمان درایەوە.
ئەوەشیان خستەڕوو، وانەبێژ هەیە ١٢ ساڵ خزمەتی هەیە و نامانەوێت خزمەتی چەندین ساڵمان بە فیڕۆ بچێت.
داوا دەکەن چۆن بە بڕیارێک ٣٨ هەزار مامۆستا بوون بە گرێبەست، ئەوانیش وەک وانەبێژان بکرێینەوە بە گرێبەست و بەبێ جیاوازی گشتاندنیان بۆ بکرێت.