دەوڵەتی تورکیا لە تشرین بۆردوومانی هاوڵاتیانی مەدەنی کرد: بریندار هەیە

دەوڵەتی داگیرکەری تورک جارێکی دیکە گەلی ئێشکگری لە بەنداوی تشرین بۆردوومان کرد و بریندار هەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

جارێکی دیکە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکە بۆردوومانی ئێشکگری گەلی لەسەر بەنداوی تشرین کرد.

 

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە هێرشەکەدا بریندار هەبووە.

 

تا ئێستادا چەندین جار دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی جەنگی و بێڕۆکەوان بۆردوومانی ئێشکگریی گەلی سەربە بەنداوەکەی کردووە و دەیان هاوڵاتی مەدەنی شەهید و بریندار بوون.