لە هێرشێکی ئیسرائیلدا ژنێک و دوو منداڵ کوژران
شەوی ڕابردوو هێزەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر شاری دێرا، لە ئەنجامدا ژنێک و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و ١٩ی دیکەش برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ
دوێنێ هێزەکانی ئیسرائیل بە فڕۆکە هێرشیان کردە سەر شاری دێرا لە سووریا، زانراوە لە ئەنجامدا ژنێک و دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوە و ١٦ کەسیش برینداربوون.
سوپای ئیسرائیل هەروەها بانگەشەی ئەوەی کرد کە بنکە فەرماندەیی و بنکە سەربازییەکانی ڕژێمی پێشووی کردۆتە ئامانج کە خەریکی نۆژەنکردنەوە بوون.
بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان؛ ئیسرائیل بەلایەنی کەمەوە دوو هێرش و بۆردوومانی لیوای ١٣٢ و ناوچەی نێوان کامپی سەربازی و گەڕەکی مەساکین داهیە کردو بەهۆیەوە سێ کەس کوژراون و 19١٩ی دیکەش برینداربوون کە چواریان منداڵ بوون.